داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیاران ده‌كرێت

یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات به‌هۆی كه‌می بارانبارین و وشكه‌ساڵی له‌ هه‌ندێك ناوچه‌  قه‌ره‌بووی جوتیاران بكرێته‌وه‌، راشیگه‌یاند ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو ئاستی به‌رهه‌می گه‌نم‌و جۆ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر  به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میكردوه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و زه‌وییانه‌ی دێمین و پشتیان به‌بارانبارین به‌ستووه‌.

حسێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی كه‌می بارانبارینی ئه‌مساڵ زۆربه‌ی جوتیارانی سنوری هه‌ولێر زه‌رمه‌ند ده‌بن‌ و ناتوانن ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی چێندراوه‌ به‌ده‌ستی بهێنه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌مساڵ به‌رێژه‌ی 50% به‌رهه‌می  گه‌نم و جۆی جوتیاران به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو كه‌میكردوه‌ ، به‌تایبه‌تی ئه‌و  زه‌وییانه‌ی  دێمین و پشتیان به‌بارانبارین به‌ستووه‌، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌یه‌ ته‌نیا ئه‌وانه‌ن كه‌ خۆیان  ئاویانداوه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ربه‌هۆی كه‌می بارانبارینی  ئه‌مساڵ  و نه‌بوونی له‌وه‌رو گژوگیا هه‌روه‌ها گرانبوونی نرخی جۆ كه‌رتی ئاژه‌ڵداری له‌كوردستان به‌تایبه‌تی له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر زیانی زۆریان به‌ركه‌وه‌تووه‌.

 سه‌رۆكی لقی  هه‌ولێری یه‌كێتی جوتیاران راشیگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی زیانی زیاتر به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی له‌ كوردستان نه‌كه‌وێت له‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندار پێویسته‌ قه‌ره‌بووی جوتیاران بكاته‌وه‌، چونكه‌ كه‌می بارانبارین‌و وشكه‌ساڵی به‌كاره‌ساتی سروشتی هه‌ژمارده‌كرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ره‌نگه‌ له‌م كاتانه‌ حكومه‌ت  توانای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ماددی نه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێ به‌ دابینكردنی بنه‌تۆ و كیمیا و سوته‌مه‌نی بۆ كه‌رسته‌  ئامێره‌ كشتوكاڵیه‌كان هاوكاری جوتیاران بكرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌كاری كشتوكاڵی به‌رده‌وام بن.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر


Source link

About Hooshyar

Check Also

Avesta: Metirsiya herî mezin liv û tevgera PDK’ê

Endama Konseya Serokatiya Giştî ya KCK’ê Sozdar Avesta ji Stêrk TV re axivî û li …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *