داقوق.. داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان

له‌ گوندی سماقه‌ی سه‌رو، له‌سنووری حه‌فته‌غاری قه‌زای داقوق داعش هێرشی كردۆته‌ سه‌ر سوپای عیراق و له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌یه‌كدا سه‌ربازێك كوژراوه‌و 5ی تریش برینداربوون.

ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2  كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و 17-4-2021، تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی سماقه‌ی سه‌رو، له‌سنووری حه‌فته‌غاری قه‌زای داقوق هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق.

 راشیگه‌یاند: له‌و په‌لاماره‌ی داعشدا سه‌ربازێكی عیراقی كوژراوه‌و 5 تریش برینداربوون، هه‌روه‌ها 3 ئه‌ندامی حه‌شدی عه‌شایه‌ری سه‌ربه‌ غالب ئه‌لبوفه‌رج له‌گونده‌كه‌ كوژراون.

سه‌ره‌ڕای شكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق، له‌ ئێستادا ناوه‌ناوه‌ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ له‌ناوچه‌كانی سنووری باشوری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و هیَزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تائێستا چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی و سه‌رباز و پۆلیسی عیراقی له‌و سنووره‌ كوژران و برینداربوون.

PUKmedia تایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname)

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *