به‌ریتانیا.. ته‌رمی شازاده‌ فیلیپ به‌خاك ده‌سپێررێت

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ی نیسانی 2021 ته‌رمی شازاده‌ی به‌ریتانیا، فیلیپ، هاوسه‌ری شاژنه‌ ئه‌لیزابیسی به‌ریتانیا له‌گۆڕستانی شاهانه‌ له‌كۆشكی ویندسۆر به‌خاك پسپێردرێت.

واش بڕیاره‌ به‌مه‌به‌ستی نوێژكردن له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمی شازاده‌ فیلیپ له‌كۆشكی شاهانه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌نیسه‌ی جه‌رجیس له‌ ویندسۆر.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی به‌ریتانیا هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی رێوڕه‌سمی ئایینی له‌سه‌ر ته‌رمی شازاده‌ فیلیپ له‌كه‌نیسه‌، خووله‌كێك بێده‌نگی راده‌گه‌یه‌نرێت، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌، له‌سه‌روییانه‌ شاژنه‌ ئه‌لیزابیس و سكرتێری تایبه‌تی شازاده‌ فیلیپ ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ ده‌بن.

دوای ته‌واوبوونی رێوڕه‌سمی ئاینی، ته‌رمی شازاده‌ فیلیپ له‌گۆڕستانی تایبه‌ت به‌خێزانی شاهانه‌ ده‌نێژرێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌، كۆشكی باكینگهام رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناو سه‌پاندنی كۆتوبه‌نده‌كانی خۆپارێزی، ناچاربوون ژماره‌یه‌كی دیاریكراو بانگهێشتی رێوڕه‌سمه‌كه‌ بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی میوان له‌ 800 كه‌سه‌وه‌ بۆ ته‌نها 30 كه‌س كه‌مبكه‌نه‌وه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ش بریتین له‌نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لقه‌كانی خێزانی شازاده‌ فیلیپ.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


Source link

About Hooshyar

Check Also

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname)

Ji bo 80 hezar mamosteyî kongre hat sazkirin (Diyarname) Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *