باج و لێبرینی مووچه‌ له‌یاسای بودجه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه‌

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لێبڕین له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ یاسایی بودجه‌دا ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ ئه‌مڕۆ 17-4-2021، به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ بابه‌تی لێبڕینی له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌تكرده‌وه‌و له‌ناو پڕۆژه‌ یاساكه‌دا لایبرد. ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌، له‌ یاسای بوجه‌ی 2021 دا هیچ ده‌قێك نییه‌ رێگه‌بدات به‌ لێبڕین له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و رێگه‌ش به‌ حكومه‌ت نادات ئه‌و كاره‌ بكات، ئه‌گه‌ر له‌ژێر هه‌رناوێكدا بێت جا به‌ناوی باج یان هه‌رناوێكی تره‌وه‌ بێت.

راشیگه‌یاند: پێشتر حكومه‌تی عیراق ده‌یویست مادده‌ی 113ی ساڵی 1982 جێبه‌جێبكات ئه‌ویش به‌ناوی باجه‌وه‌ بڕێك له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت ، به‌ڵام ئه‌وكات ئه‌م یاسایه‌ به‌ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵی  له‌سه‌رده‌می نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی راگیرا.

شیروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عیراق كه‌ باسی لێده‌كرێت دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌، له‌ راستیدا حكومه‌ت ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی تره‌وه‌ كێشه‌ داراییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، وه‌ك دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ری كورتهێنانی بودجه‌ بكات نه‌ك بڕینی بڕێك پاره‌ له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

PUKmedia تایبه‌ت


Source link

About Hooshyar

Check Also

كەلار.. بەرووداوی هاتوچۆ كەسێك گیانیلەدەستدا

درەنگانی ئەمشەو لەسنوری قەزای كەلار بەرووداوی هاتوچۆ كەسێك گیانیلەدەستدا. هاتوچۆی گەرمیان لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:”كەمێك پێش ئێستا …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *