بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Sony Xperia 1 III و Xperia 5 III بە هاوێنەی تێلەفۆتۆی گۆڕاو نمایش کران

سۆنی
14, نیسان 2021

 

 

سۆنی ئەمڕۆ بە فەرمی دوو مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند، Sony Xperia 1 III و Xperia 5 III، هەردووکیان نوێترینن بۆ هەڵمەتی سۆنی بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی براندی Xperia وەک جۆرێک لە خوشک و برا لەگەڵ کامێرا دیجیتاڵییەکانی Alpha، بەم شێوەیە، کامێرا سەرنجی سەرەکی خراوەتە سەر، وە ڕێک سۆنی یەکەمین مۆبایلی زیرەکی نمایش کرد کە هاوێنەی تێلەفۆتۆی گۆڕاو لە خۆ بگرێت بە هەستەوەری PDـەوە، وە باشتر بوون بۆ سەرنجێکی خێرا و باش

 

نرخی هەردوو مۆبایلەکە ڕانەگەیاندراوە، بەڵام پێدەچێت هەردوو مۆبایلەکە لە هاوینی ئەمساڵ لە ئەمریکا بەردەست ببن

 

هەردوو مۆبایلەکە ئەو تایبەتمەندییانە لە خۆ دەگرن کە پێشبینی دەکەیت بۆ مۆبایلێکی فلاگشیپ، سێ کامێرا لە بەشی دواوەیدا، چیپسێتی سناپدراگۆن 888 بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە، هەروەها هەمان دیزاینی کلاسیکی Xperia 1 لە خۆ دەگرێت و پێدەچێت سۆنی لە کاتی نمایش کردنی نرخی هەردوو مۆبایلەکە، دووبارە کڕیاران و بەکارهێنەران بێ هیوا بکاتەوە

 

مۆبایلی Sony Xperia 1 III ڕوونمایەک بە ڕوونی 4K و لە جۆری OLED لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری کردن لە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها دوو بڵندگۆ کە دەنگیان 40% بەرزترە و بە باشی کار دەکەن لەگەڵ فۆرماتی Sony 360 Reality Audio

 

 

 

سۆنی هەروەها مۆدێکی تایبەت بە دەرچەی Type-C مۆبایلەکە چالاک دەکات کە ڕێگەت پێدەدات لە ڕێگەی کەیبڵێکی تایبەتەوە بە ڕوونی HD نیشانە لە کامێرای SLRـەوە وەر بگریت و وەک مۆنیتەر بەکاری بهێنیت، وەک Xperia Pro کە لە ڕێگەی دەرچەی HDMIـەوە بوو، بەمەش دەبنە بژاردەیەکی باش بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ

 

هەروەها بە دوو سیمکارت لە جۆری سیم کارد+microSD و سیم کارد + سیم کارد بەردەست دەخرێت و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت لەگەڵ دوگمەی تەقەکردن

 

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل دەکات، هەروەها هەردووکیان بە وەشانی ئەندرۆید 11 بەردەست دەبن بەڵام هیچ پابەندبوونێک بۆ نوێکردنەوەی نەرمەواڵە دیار نییە

 

ئەگەر هەنگاوێک بێینە خوارەوە لە مۆبایلی Xperia 1 III بۆ Xperia 5 III، دەبینین زۆر تایبەتمەندی لێکچوویان هەیە بەڵام Xperia 1 III ڕوونماییەکی قەبارە 6.5 ئینج بە ڕوونی 4K لە خۆ دەگرێت، لە کاتێکدا Xperia 5 III ڕوونماییەکی قەبارە 6.1 ئینجی بە ڕوونی 1080 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت، بەڵام هێشتا پشتگیری لە هاوێنەی تێلەفۆتۆی گۆڕاو دەکات

 

بەڵام دووبارە، سۆنی پاڵپێوەنانێکی گەورە بۆ کامێرا لە ڕێگەی ڕەقەکاڵاوە ئەنجام دەدات، سۆنی 3 کامێرا بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە دواوە بەکار دەهێنێت کە هەردوو هاوهاوێنەی سەرەکی و هاوێنەی تێلەفۆتۆ بە پشتگیری OIS( مۆبایلی Xperia 1 III پشتگیری لە هەستەوەری time-of-flight دەکات)

 

سۆنی دەڵێت کرانەوەی هاوێنەی گۆشە فراوان بریتییە لە f/2.2 و کامێرای سەرەکی بریتییە لە f/1.7 و تێلەفۆتۆ بریتییە لە f/2.3، بەڵام هاوێنەی تێلەفۆتۆ دەتوانێت بگات بە یەکسانییەکی کرانەوەی f/2.8 کە ئەمە زوومێکی زیادەی تێلەفۆتۆیە سوپاس بۆ دیزاینی کامێرای دوور بینی بە شێوەی دەقکراو و چەماوە، لە ڕێگەیەوە بە شێوەیەکی فیزیکی توخمەکانی هاوهاوێنەکە دەجووڵێت بۆ بەدەست هێنانی درێژی جیاوازی فۆکاڵی

 

 

 

مۆبایلەکان پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا لە دۆخی HDR دەکات، هەروەها سەرنجی خۆکار لە ڕێگەی چاودێریکردنی جوڵەی چاوەوە باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، هەروەها بڕوانامەی IP68/65 لە خۆ دەگرن بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز

About میران ئەبوبەکر

Check Also

پاش سەرکەوتنی وڵاتی چین لە نیشتنەوەی لەسەر هەسارەی مەریخ، ئۆپۆ جۆرێکی تایبەتی مۆبایلی Oppo Find X3 Pro بەو بۆنەیەوە بڵاو دەکاتەوە

ئۆپۆ 15, ئایار 2021   پاش نیشتنەوەی کەشتی ئاسمانی China Tianwen-1 بە سەرکەوتووی لەسەر هەسارەی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *