بە فەرمی مۆبایلی Sony Xperia 10 III بە چیپسێتی سناپدراگۆن 690 و سێ کامێرا لە دواوەیدا نمایش کرا

سۆنی
14, نیسان 2021

 

 

لە پاڵ نمایش کردنی هەردوو مۆبایلی فلاگشیپی Sony Xperia 1 III و Xperia 5 III، سۆنی مۆبایلێکی نوێی لە ئاستی ناوەند بە ناوی Sony Xperia 10 III نمایش کرد، دەبێتە یەکەمین مۆبایلی ئاست ناوەندی کۆمپانیاکە پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم بکات

 

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6 ئینجی لە جۆری OLED لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز، هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR 10 دەکات

 

هەروەها پارێزەری Gorilla Glass 6 لەسەر جێگیر کراوە و بڕوانامەی IP65/68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە دەنگی Hi-Res دەکات

 

 

کامێرای سەرەکی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 690 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 11 دەکات

 

 

بە ڕەنگەکانی ڕەش، سپی، شین، پەمەیی بەردەست دەخرێت، سۆنی نرخی بەرهەمەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ بەردەست دەبێت

About میران ئەبوبەکر

Check Also

بە فەرمی مۆبایلی Sharp AQUOS R6 بە هاوبەشی بەرهەم هێنانی هاوێنەی کۆمپانیای Leica نمایش کرا

مۆبایل و تابلێت 17, ئایار 2021   ئەمڕۆ، کۆمپانیای Sharp نوێتڕین مۆبایلی زیرەکی لە ژێر …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *