یه‌كێتی درێغی ناكات به‌رامبه‌ر به‌ مامۆستایانی ئایینی

ئه‌مڕۆ 3-3-2021 قادر عه‌زیز كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئایینی له‌ سنووری شارباژێر كۆبوه‌وه‌.

كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی مامۆستایانی ئایینی كرد له‌ شۆڕش‌و راپه‌راندنی ئه‌ركه‌ نیشتمانیه‌كان به‌ دڵسۆزییه‌وه‌‌و رایگه‌یاند “یه‌كێتی درێغی ناكات به‌رامبه‌ر به‌ مامۆستایانی ئایینی”.

 له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا، راشیگه‌یاند: ” درێژه‌پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال-ین، به‌ره‌چاوكردن ‌و گونجاندنی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان”.

 قادر عه‌زیز جه‌ختیكرده‌وه‌ ” یه‌كێتی هه‌وڵ ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی مووچه‌ ‌و بژێوی خه‌ڵك”. وتیشی: “یه‌كێتی پێشه‌نگی هه‌وڵه‌كان بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا و ساڵێكه‌ هه‌ر له‌ هاوسه‌رۆك ‌و سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ‌و فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ به‌غدا هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان”.

 سه‌باره‌ت به‌ پرسی لامه‌ركه‌زی ئیداری ‌و دارایی، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند ” لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانه‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌و شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش جێبه‌جێكردنی دیموكراسیه‌”.

 له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، مامۆستایانی بیرو را و پێشنیازی خۆیان خسته‌روو.

PUKmedia


Source link

About Hooshyar

Check Also

EMA Ser Vaksîna Johnson & Johnson Dibêje Rîska Wê ya Tîrkirina Xwînê Pir Hindik E

Sazîya Dermanan ya Ewrupa (EMA) dîyar kir dibe ku peywendîya vaksîna vîrusa korona ya Johnson …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *