هه‌ڵه‌بجه‌.. ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی سازان ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌3-3-2021 له‌ دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، كاوه‌ عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌،له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كان و تیمی ئه‌ندازیاری گروپی كۆمپانیاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌.

به‌شی ڕاگه‌یاندنی دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ : كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆپۆزه‌ڵی دروستكردن و دیزاینی پرد و چاككردنی ڕێگای مه‌رزه‌كه‌ بووه‌ بۆ ئاماده‌كردنی بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ ڕه‌سمی.

له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و كرماشاندا ئیمزا كراوه‌، بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانیان و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان كردنه‌وه‌ی مه‌رزی سازان بووه‌، كه‌ ئێران ئاماده‌یی كردنه‌وه‌ی ده‌ربڕیووه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia، بڕیاره‌ سه‌ره‌تا بازاڕچه‌یه‌ك درووستبكرێت و دواتریش وه‌ك مه‌رزێكی بازرگانی دیاریكراو بكرێته‌وه‌.

له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌رزی پشته‌ و مه‌رزی شۆشمێ وه‌ك دوو مه‌رزی ڕه‌سمی هه‌ن، هاوكات چه‌ند مه‌رزێكی لاوه‌كیش هه‌ن كه‌ كار بۆ به‌ ره‌سمی كردنیان ده‌كرێت.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان – هه‌ڵه‌بجه‌


Source link

About Hooshyar

Check Also

EMA Ser Vaksîna Johnson & Johnson Dibêje Rîska Wê ya Tîrkirina Xwînê Pir Hindik E

Sazîya Dermanan ya Ewrupa (EMA) dîyar kir dibe ku peywendîya vaksîna vîrusa korona ya Johnson …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *