سێ کارمەندی ژنی کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی لە ئەفغانستان دەکوژرێن


چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە 3 کارمەندی ژنی کەناڵی ئینعکاس تی‌ڤی شاری جەلال ئەبادی ئەفغانستان کردووە و هەرسێکیان کوشتوون.

زاڵمای لەتیفی بەڕێوەبەری کەناڵەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت، لەو کاتەی ئەم 3 کارمەندە لە ئۆفیسی کەناڵەکەیانەوە بەرەو ماڵەوە بە پـێ دەگەڕانەوە، کراونەتە ئامانج و کوژراون.

گوتیشی ئەم 3 کارمەندە کە لە بەشی دوبڵاژ کاریان دەکرد، دووانیان لە جادەی بنگڕیوالانو لە نزیک عەرەب پلازا کوژراون و ئەوی دیکەیان لە ناوچەی قەسبی کوژراوە.

کەناڵەکە لە ڕێگەی فەیسبوکەکەیەوە وێنەی 2 لە کارمەندە کوژراوەکانی بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی.

سەرۆکایەتی ئەفغانستان هێرشەکەی بە کارێکی تێرۆرستی ناودێرکرد و تاڵیبانی بە بەرپـرسیار دانا.

بەڵام کەناڵەکە دەڵێت زەبیحوڵڵا موجاهید گوتەبێژی تاڵیبان لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ڕەتیکردووەتەوە ئەوان دەستیان لەو هێرشەدا هەبووبێت.




Source link

About Hooshyar

Check Also

RINDIK: Êdî kes guh nadê Tirkiye çi dibêje

  Mezlûm Ebdî do(19/4-21)bi Wezîrê Parastinê yê Swêd Peter Holtqvist ra civîneke vîdeokonferansê çêkir. Tirkiyê …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *