هه‌ژاری له‌ عیراق له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری، رێژه‌ی هه‌ژاری به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری له‌ وڵاتدا ، رێژه‌ی هه‌ژاری به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا 34 واته‌ 13 ملیۆن هاوڵاتی عیراقی له‌ هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.

عه‌لی به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردن له‌گه‌ڵ بوونی قه‌یرانی ئابووری و بێكاری ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی له‌ عیراق زیاد ده‌كات ، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكرد ، دواكه‌وتنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی هۆكارێكی تره‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییه‌كان.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق


Source link

About Hooshyar

Check Also

EMA Ser Vaksîna Johnson & Johnson Dibêje Rîska Wê ya Tîrkirina Xwînê Pir Hindik E

Sazîya Dermanan ya Ewrupa (EMA) dîyar kir dibe ku peywendîya vaksîna vîrusa korona ya Johnson …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *