جۆرەکانی پرۆسێسەری ئێنتێڵ بناسە – کەی ئای تی ئێن

بابەتی گرینگ
16, كانونی دووه‌م 2021

 

ئێمە لە دونیای کۆمپیوتەرەکانیشدا چەندان تەکنەلۆژیای قوڵ و جیاوازمان هەیە،لە نێویانیشدا ئەو پارچانەمان هەن کە ئەقڵ و جێبەجێکاری کرداری کۆمپیوتەرەکەن،یەکێک لە گرنگترین ئەو بەشانە پرۆسێسەرە

 

پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ چەندین نەوە و ژمارە و پیتی جیاوازیان هەیە بۆ ناسینەوە و زانین دەربارەیان لێرەدا زۆرینەی دەخەینە ڕوو

 

سەرەتا بەناوبانگترین پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ بریتین لە زنجیرەکانی Intel Core i3 و Intel Core i5 و Intel Core i7 و Intel Core i9 ئەمانە گرنگترینەکانن لە پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵدا وەک دیارە وەک ژمارە و وەک بەهێزیش بە ژمارە ڕیز کراون بەڵام ئەوە کە دەمێنێتەوە ژمارەکانی دوای ئەو i3,i5,i7,i9ــن

 

لە دوای هەر یەک لەمانە ژمارەیەک دێت بۆ نموونە i7-4500U ژمارەی دوای i7 واتە ژمارەی دوای – مانای ئەوە دەدات کە ئەو پرۆسێسەرە نەوەی چەنەمە،بێگوومان نەوەکان تاوەکو بەرز تر بن باشترە

وە دوای ئەو i7 و – و 4ـە چەند ژمارەیەکی تر و چەند پیتێکی تر دەبینین،سەرەتا ژمارەکان تاوەکو زیاتر بن باشترن بۆ نموونە ئێستا Intel Core i7-4700U لە Intel Core i7-4500U باشترە ئەمانە تەنها نموونەن بۆ تێگەشتن

 

وە دوای ئەوە پیتەکان دێت کە جیاوازی پرۆسێسەرەکان دیاری دەکات لە نێوان کۆمپیوتەری سەر مێز و لاپتۆپەکاندا

 

یەکەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی Uــە ئەم پیتە کە تایبەتە بە لاپتۆپەکان و لە کۆمپیوتەری سەر مێز نییە و کورتکراوەی Ultra Low Powerــە و بە واتای کەمتر بەکارهێنانی وزە دەدات و ئەم پرۆسێسەرانە تایبەت نین بە یاری و کاری مۆنتاژ و هەر کارێکی تری قورس،بەڵام تایبەتە بەو کەسانەی کە کاری قورس ئەنجام نادەن و تەنها کاری ئاسایی ئەنجام دەدەن و گرنگی زیاتر بە بەرگەگرتنی باتری دەدەن

 

دووەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی Yــە ئەم پیتە کە تایبەتە بە لاپتۆپەکان و لە کۆمپیوتەری سەر مێز نییە و کورتکراوەی Extremely Low Powerــە و بە واتای کەمترین بەکارهێنانی وزە دەدات و ئەم پرۆسێسەرانە بێ هێزترن لە جۆری U،تایبەتە بەو کەسانەی کە کاری قورس ئەنجام نادەن و تەنها کاری ئاسایی ئەنجام دەدەن و گرنگی زۆر بە بەرگەگرتنی باتری دەدەن

 

سێیەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی Hــە ئەم پیتە کە تایبەتە بە لاپتۆپەکان و لە کۆمپیوتەری سەر مێز نییە و کورتکراوەی High Performance Graphicsــە و بە واتای ئاستێکی بەرز بۆ ئەنجامدانی کاری گرافیکی دەدات و ئەم پرۆسێسەرانە بە هێزترن لە هەردوو جۆری U و Y،تایبەتە بەو کەسانەی کە کاری قورس ئەنجام دەدەن و زیاتر وزەی باتری سەرف دەکەن بێگوومان گرانترن لە هەردوو جۆری Y و U

 

چوارەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی HQــە ئەم پیتە کە تایبەتە بە لاپتۆپەکان و لە کۆمپیوتەری سەر مێز نییە و کورتکراوەی High Performance Graphics Quad Coreــە و بە واتای ئاستێکی بەرز بۆ ئەنجامدانی کاری گرافیکی دەدات بەڵام ئەم پرۆسێسەرانە چوار ناوکین و ئەم پرۆسێسەرانە بە هێزترن لە هەردوو جۆری U و Y،تایبەتە بەو کەسانەی کە کاری قورس ئەنجام دەدەن و زیاتر وزەی باتری سەرف دەکەن بێگوومان گرانترن لە هەردوو جۆری Y و U،بەڵام لە ئێستادا کەمتر ئەم جۆرە بە کار دەبرێت چوونکە لە ئێستادا CPUــکان زیاتر لە چوار ناوکن بۆیە کەمتر لە ئێستادا بەکار دەبرێت

 

پێنجەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی S و Tــە ئەم دوو پیتە کە تایبەتە بە لاپتۆپەکان و لە کۆمپیوتەری سەر مێز نییە و کورتکراوەی Power Optimized Lifestyle دێت و ئەم دوو پیتە هەمان مانا دەدەن و بە واتای گونجاندنی وزە لەگەڵ شێوازی بەکارهێنان دەدات کە ئەم پرۆسێسەرە وزەیەکی کەم بە کار دەبات و بۆ کارە قورسەکان باش نییە و زۆرتر کاری ئاسایی پێ دەکرێت

شەشەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی HKــە ئەم پیتە کە تایبەتە بە لاپتۆپەکان و لە کۆمپیوتەری سەر مێز نییە و کورتکراوەی High Performance Graphics Unlocked دێت و ئەم پیتە بە واتای ئاستێکی بەرز بۆ پیشاندانی کاری گرافیکی دێت بەڵام ئەوەی کە ئەمە جیا دەکاتەوە لەگەڵ H ئەوەیە کە ئەم پرۆسێسەرانە پاشگری K پێوەیە کە بە واتای Unlocked دێت و دەتوانرێت Over Clock بکرێت بەو واتایەی دەتوانرێت وزەی زیاتر بدرێت بۆ ئەنجام دانی کارەکان بە بەرز کردنەوەی خێرایی(لەرەلەر)ــی هەر ناوێکێک بۆ نموونە پرۆسێسەرێکی ئاسایی ناوکێکی خێراییەکەی 4.3GHz و کە Over Clock دەکرێت خێراییەکەی بەرز دەکرێتەوە بۆ 5.3GHz ئەمەش سوودی هەیە بۆ ئەنجامدانی کارە قورسەکان ئەم وەشانی Unlockedــە لە کۆمپیوتەری سەر مێزیشدا هەیە و هەمان کار ئەنجام دەدات بەڵام تەمەنی پارچەکان کەم دەبێتەوە

حەوتەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی Xــە ئەم پیتە کە زیاتر بۆ کۆمپیوتەری سەر مێزە و لە لاپتۆپەکاندا بەکار نایەت و کورتکراوەی Xtremeــە و بە واتای بەرزترین ئەنجامدانی توانا دێت و ئەم پرۆسێسەرانە زۆر بەهێزن و گرانترێکن لە زۆربەی پرۆسێسەرەکان وە ئەم پرۆسێسەرانە بۆ کەسێکی ئاسایی پێویست نین و تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش پێویست نین کە یاری دەکەن،بەڵام بۆ ئەو کەسانە پێویستن کە کاری مۆنتاژ و سێ دووری ئەنجام دەدەن و نرخیان گرانە

 

هەشتەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی Fــە ئەم پیتە تایبەتە بە کۆمپیوتەری سەر مێز و لە لاپتۆپەکەندا نییە و بەو واتایە دێت کە پرۆسێسەرەکە گرافیک کارد لە خۆ ناگرێت و تەنها CPU لە خۆ دەگرێت وە ئەم جۆرە پیتە لە نەوەی 9یەمی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵدا هات و بۆ نموونە پرۆسێسەری Intel Core i5-9400F تەنها CPU لە خۆ دەگرێت و گرافیک کارد لە خۆ ناگرێت

 

نۆیەمین جۆر و کۆتا جۆری کە باسی دەکەین جۆری Gــیە کە بە CPUــکانی ئێنتێڵ بەرهەم دێت بەڵام بە گرافیک کاردەکانی کۆمپانیای ئەی ئێم دی جێگیر دەکرێت و ئەم جۆرە جۆرێکی نوێیە لە پرۆسێسەرەکاندا بەڵام لە ئێستادا بەرهەم هێنانی ڕاگیراوە و تەنها لە هەندێک فرۆشگا دەفرۆشێت بۆ نموونە پرۆسێسەری Intel Core i7-8709G بە CPUــی ئێنتێڵ بەرهەم دێت بەڵام بە گرافیک کاردی کۆمپانیای ئەی ئێم دی

 

ئەمە جۆرە سەرەکییەکانی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ بوون بەڵام چەندین جۆری جیاوازی تری هەیە بۆ کاری جیاواز،لەم بابەتەماندا جۆرە سەرەکییەکانمان خستە ڕوو هیوادارین سوودی هەبێت.

About میران ئەبوبەکر

Check Also

مۆتۆرۆلا کۆتایی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە نێو بازاڕی کاتژمێری زیرەک بە نمایش کردنی سێ کاتژمێری زیرەکی نوێ

ئامێرە هەمەجۆرەکان 28, شوبات 2021     ساڵی پار کۆمپانیای مۆتۆرۆلا کاتژمێری زیرەکی Moto 360 …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *