وڵاتی مەلاوی دەڵێت باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئورشەلیم دەکاتەوە


مەلاوی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند باڵیۆزخانەیەکی تەواو لە ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم دەکاتەوە و دەبێتە یەکەم وڵاتی ئافریکا کە لەم شارە کێشەلەسەرەدا ئەم کارە بکات .

وەزیری دەرەوەی مەلاوی، ئایزنهاوەر مەکاکا لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا لە میانەی سەردانێکیدا بۆ ئیسرائیل ئەو بڕیارەی بە ” هەنگاوێکی بەرچاوی بوێرانە” ناوبرد.

ئەو پیرۆزبایی لەئیسرائیل کرد بەبۆنەی پەیوەندییە بەهادارەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی و موسڵمان لە ڕێگای هاوکارییەکانی ئەمەریکاوە، لەوانە پەیوەندی نوێ لەگەڵ سودان کە ئیسرائیل وەک نیشانەیەک بۆ دەستپێکردنی ” قۆناغێکی نوێ ” لەناوچەکەدا ناودێری کرد.

گەبی ئەشکەنازی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پاڵ مەکاکا گوتی ” بەمزووانە چاوەڕوانی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەتان دەکەم و دڵنیام لەوەی کە ڕێبەرانی دیکەی وڵاتانی ئافریکا بە دوای ئەم بڕیارەدا دەکەون . “

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت تا هاوینی ساڵی 2021 باڵیۆزخانەکە بکرێتەوە.

یاریدەدەری سەرۆکی مەلاوی، لازاروس چاکویرا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و لە بارەی بڕیارەکەوە گوتی “بەڵێ بڕیاری وا لە ئارادایە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی تەواوەتی لەئۆرشەلیم”.

ئیسرائیل هەموو ئۆرشەلیم بە پایتەختی خۆی دەزانێت، هەرچەند زۆربەی وڵاتان ئەمەیان قەبووڵ نییە. فەلەستینییەکان بەدوای ڕۆژهەڵاتی شارەکەدان کە ئیسرائیل لە شەڕی ساڵی 1967 دا، وەک پایتەختی دەوڵەتی ئایندە دەستی بەسەردا گرت.

بە پێی بارودۆخی ناکۆکی و هەستیاری شارەکە لە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستیندا، زۆربەی وڵاتانی دیکە باڵیۆزخانەی خۆیان لە ئیسرائیلدا لە پایتەختی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە تەلئەبیب دا کردووەتەوە.

دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا کە ڕۆژی سێشەممە بەدوای سەرکەوتنی دوبارەوەیە لە هەڵبژاردنەکاندا، بە دانپیادانانی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل لە کۆتاییەکانی ساڵی 2017دا فەلەستینییەکان و چەندین سەرکردەی جیهانی توڕە کرد و دواتریش باڵیۆزخانەی ئەمەریکای هەمان ساڵ گواستەوە بۆ ئەوێ.

گواتیمالا لەم دواییانەدا باڵیۆزخانەکەی گواستەوە بۆ ئۆرشەلیم و هندۆراسیش گوتی ئامانجی ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2020 هەمان کار ئەنجام بدات. هه روه ها بەرازیل و کۆماری دۆمینیکەنیش بیر لە بڕیارێکی لەو چەشنە دەکەنەوە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

واژۆکردنی فەرمانی هێزی ئاشتی 60 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن سەرۆک جۆن ئێف کەنەدی

60 ساڵ لەمەوبەر سەرۆک جۆن ئێف کەنەدی فەرمانێکی واژۆکرد تایبەی بە هێزی ئاشتی، کەڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *