Breaking News

هەوڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ڕێگەگرتن لە هەواڵی چەواشەکاری لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا

لە کاتێکدا دەنگدەرانی ئەمەریکا چاوەڕوان دەکەن بزانن کێ دەبێتە سەرۆکی داهاتوویان، تویتەر، فەیسبووک، گووگڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر سەرقاڵی چاودێری کردنی ماڵپەڕەکانیانن بۆ ئەوەی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی چەواشەکاری بگرن.

پاش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016ی ئەمەریکا، کە تیایدا ڕەخنە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گیرا بەهۆی ئەوەی ڕێگەیان بەو کارێکتەرانی لەلایەن وڵاتانی بیانییەوە پشتیوانی کرابوون دابوو، تۆڕەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بەکاربهێنن، ئێستا بەڵێنیان داوە هەوڵ بدەن باشتر سایتەکانیان بپارێزن.

هەر لە دەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کۆمپانیاکان دەستیان کرد بەوەی کە بتوانن زیاتر ڕاستەوخۆیانە زانیارییە هەڵەکانی سەبارەت بەم قەیرانە تەندروستییە بڵاو دەبێتەوە کۆنترۆڵ بکەن.

سپاندانا سینگ، شیکاری ڕێبازەکان لە پەیمانگای تەکنەلۆژی New America’s Openدەڵێت، ئەو هەوڵانە بوون بە ئەزمون بۆ ڕێگەگرتن لە زانیاری هەڵەی هەڵبژاردنەکانیش.

ئەو دەڵێت ” ژمارەیەک لەو ڕێباز و کارانەی کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دانراون بە شێوەیەکی زۆر لەزانیارییەکانی بەرپەرچدانەوەی کۆڤید-19 وەرگیراون.”

لە ئێستادا کە خواستێکی زۆر بۆ چارەسەرکردنی زانیاری هەڵە دەردەبڕن، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە ڕێگەیەکی توندیان گرتۆتەبەر. هەنگاونان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە لەسەر هەڵبژاردنەکان یان ڕێگەدان بە خەڵکی کە خواستی خۆیان دەربڕن جا ڕاست بێت یان درۆ.

ئایا ئەوان ئامادەن؟

سینگ دەڵێت لە ئێستادا هەوڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر توندترە، زۆر زیاترە لەوەی کە تەنها بابەتە زیانبەخشەکان یان هەڵەکان لابدەن.

ئەو دەڵێت ئەوان بڕیار لەسەر هەندێک بابەت دەدەن کە جێگای مشتومڕە و لە هەندێک باردا ” هەنگاو بە هەنگاو بابەتەکە دەهێننە خوارەوە.”

بەڵام نازانرێت چەندێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادەن. ئەو دەڵێت ” لەبەر ئەوەی شەفافیەتێکی زۆر و بەرپرسیارێتی تەواوی هەوڵەکانیان و هەروەها ئەوەی تا چ ئاستێک کاریگەرییان دەبێت، ڕانگەیاندووە زۆر زەحمەتە تێبگەین لەوەی ئایا بە تەواوەتی ئامادەن یان نا .”

تویتەر دەستیکردووە بەوەی هەندێک لە بابەتەکانی بە جێگای پرسیار ناوناوە لەسەرهەڵبژاردن تا ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ خەڵکی دەستیڕابگات بە زانیاری باوەڕپێکراو و دەڵێت ڕێگە بە هیچ کام لە کاندیداکان نادرێتبەر لە ئەنجامی ڕاگەیاندراو بانگەشەی ئەوە بکەن سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

فەیسبووک دەڵێت شیانی هەیە ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەو جۆرە هەواڵە چەواشەکاریانە لە هەژمارەکاندا لاببات.

سینگ دەڵێت ” ئەم گەڕی هەڵبژاردنە زەمینەیەکی چاکی تاقیکردنەوەیە بۆ چەند ڕێبازێکی نوێ، کە ئایا ئەمانە پەیڕەو بکرێن یان نا، بە بۆچوونی من لە سەرانسەری جیهاندا کاریگەردەبن.”

شانەن مکگرێگۆر یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە زانکۆی نۆرت کارۆلاینا دەڵێت یەکێک لە گرفتەکانی زانیاری چەواشەکارانەی ئۆنلاین ئەوەیە دەشێت زۆر بە خێرایی و فراوانیی بە سایتەکانی ئەنتەرنێتدا بڵاوببێتەوە بەرلەوەی کە بڕیارێک لەسەری بدرێت، کە زۆر هەستیاریش دەبن بۆ ئەوەی بگوترێت ئەمانە هەندێک بۆچوون سەرکوت دەکەن.

ئەو دەڵێت ” نیگەرانی ئەوەم چەندێک خێرا دەتوانن شتەکان لاببەن، ئەمەش دەکەوێتە سەر ئەوەی بزانین پاش هەڵبژاردن چی دەبێت.”

لە کاتێکدا دەنگدەرانی ئەمەریکا خولی داهاتووی وڵاتیان دیاری دەکەن، ئەم ڕۆژی هەڵبژاردنە تاقیکردنەوەیەکی ترە لەسەر ئەوەی ئایا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوکاری دیموکراسی دەکەن یان زیان بە پرۆسەکە دەگەیەنن.


Source link

About Hooshyar

Check Also

” سەرکوتکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو ” هێشتا لە بێلاڕوس بەردەوامە

کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان میشێل باشلیە سەرکۆنەی سەرکوتکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی خۆپیشاندانەکانی بێلاڕوسی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *