ئەمڕۆ سێشەممە ئەمەریکاییەکان بڕیار لەسەر سەرۆکی داهاتوویان دەدەن


ئەمڕۆ ئەمەریکاییەکان لە دەنگدانی گشتیدا لە نێوان سەرۆک دانۆڵد ترامپ‌- کۆماری و جۆو بایدن جێگری سەرۆکی پێشوو- دیموکراتدا هەڵدەبژێرن.

کاتی دەستپێکردنی دەنگدان لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی تر جیاوازە بەڵام زۆربەی ویلایەتەکان دەنگدان لە کاتژمێر 7 ی بەیانی دەستپێدەکات.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەم ساڵ ژمارەیەکی بێپێشینەی خەڵکی، نزیکەی 99 ملیۆن، لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا دەنگی خۆیان بە ڕێگای پۆستەوە ناردووە یان لە بنەکەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە دەنگیان داوە.

لەم هەڵبژاردنە 435 ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 ئەندامی ئەنجومەنی سینات و فەرمانڕەوای 11 ویلایەت و 2 ناوچەی سەر بە ئەمەریکا هەڵدەبژێردرێن.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Papa Francis Dest bi Seredana Dîrokî ya Îraqê Kir

Papa Francis îro di seredaneke girîng de Înê giheşt Bexda ya paytexta Îraqê û ji …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *