گواستنەوەی شاری کیرۆنا:
مەبەست لە گواستنەوەی شارەکە ئەوەیە کە بەهۆی هەڵکەندنی کانەکانی بەردی ئاسنینەوە کە گەورەکارگەی (LKAB) بەڕێوەی دەبات، مەترسی دزر و داڕمان لەسەر بینا و خانووبەرەی ناوچەکانی دورووبەر هەیە و تێکچوونی شێوەی خاکی ناوچەکە بەرەو ناوەڕاستی شار دەکشێت. هەر بۆیە لە سەرەتای ساڵی دووهەزارەوە دەست بە پرۆژەی داڕشتنی گواستنەوەی سەنتەری شار و چەند گەڕەک و ناوچەیەک کرا کە لە ساڵی ٢٠١٨دا پرۆسەی گواستنەوەکە دەستی پێکرد و تا چەند ساڵێکی دیکە دەخایەنێت.
Source link