ئەلقاعیدە هەڕەشە لە فەڕەنسا و سەرۆکی فەڕەنسا دەکات


تۆڕە تێرۆرکاریەکەی ئەلقاعیدە لە ڕۆژئاوای جیهانی ئیسلامی هێرشی زارەکی دەکاتە سەر سەرۆکی فەڕەنسا لەسەر لێدوانەکانی سەبارەی بە وێنە کاریکاتێریەکانی موحەمەد پێغەمبەری موسڵمانان دابوونی لە چوارچیوەی داکۆکیکردنەکانیدا لە ئازادی ڕادەربڕین.

ئەلقاعیدە داوای تۆڵەکردنەوە دەکات و هەروەها داواش دەکات هیچ دوو دڵییەک نەنوێنرێت وەک دەڵێت “لە کوشتنی هەر کەسێکی بەدکاری بەرامبەر پێغەمبەر بکات.”

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەلقاعیدەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرامدا هاتووە “تۆڵە و تۆڵە، خوێن و خوێن، وێرانکردن و وێرانکردن، ڕێگە بە هیچ کەسێک مەدەن جنێو بە پێغەمبەر بدات و هەر کەسێک جنێو بە پێغەمبەر بدات دەبێت بکوژرێت.” لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەش بەوە کراوە کە ئەو کردەی کوشتنانە “مافی هەموو موسڵمانێکە.”

لەو هەڵمەتەی ئەلقاعیدەدا، سەرۆکی فەڕەنسا بە “منداڵ و بێ ئەقڵ و کەم ئەزموون” ناودێر کراوە.

لەو ڕاگەیەندراوەی ئەلقاعیدەدا، هەڕەشەش کراوە وەک نوسراوە ” با ماکرۆن نەبێتە بەڵا بەسەر خۆی و بەسەر گەلی فەڕەنساشەوە و دەرگای خراپەکاری بەسەر خۆیدا نەکاتەوە کە نازانێت کەی دادەخرێت.”

سەبارەت بە بایکۆت کردنی کاڵای فەڕەنساییش، لەو ڕاگەیەندراوەی ئەلقاعیدەدا بە لاوازترین ئیمانداری ناودێرکراوە و دەشڵێت “ئەو هەنگاوە بەس نییە.”

ڕۆژی 16 مانگی دە، گەنجێکی توندڕەوی ئیسلامی بە ڕەگەز چەچانی، سەری مامۆستایەکی بڕی چونکە ژمارەیەک وێنەی موحەمەدی پێغەمبەری موسڵمانانی نیشانی خوێندکارەکانی دابوو لە یەکێک لەو وانانەی تایبەت بوو بە ئازادی ڕادەربڕین.

لە بۆنەیەکی نیشتمانیدا بۆ ڕێزلێنانی مامۆستا سامۆئێل باتی، سەرۆکی فەڕەنسا داکۆکی لە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانە کرد، لەو کاتەوە داواکان زیادیان کرد بۆ بایکۆتکردنی کاڵای فەڕەنسایی و لە زۆر وڵاتی ئیسلامیشدا خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین کرا.

تۆڕە تێرۆریستییەکەی ئەلقاعیدە لە ڕۆژئاوای جیهانی ئیسلامی، ئەو کەسە چەچانییەی بە “پاڵەوان و شەهید” ناساندووە.

دوای کوژرانی ئەو مامۆستا فەڕەنساییە و پاش لێدوانەکانی ماکرۆن، لە شاری نیس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا، بە چەقۆ هێرشکرایە سەر 3 کەس لە کڵێسای نۆتردام و هەرسێکیان کوژران. ئەو هێرشەش گەنجێکی تونسی کردبووی و ناوی ئیبراهیم ئەلعیساویە و تەمەنی 21 ساڵ بووە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

سۆمۆ ئاماده‌یی بۆ ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ربڕیوه‌

كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ)، ئاماده‌یی خۆی بۆ ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی‌و دووپاتی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *