Breaking News

جەلال مەلەکشا شاعیری هاوچەرخی کورد کۆچی دوایی دەکات


جەلال مەلەکشا شاعیری هاوچەرخی شاری سنە لە تەمەنی 69 ساڵیدا شەوی شەممە بە هۆی پیری و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

جەلال لە ساڵی 1951 لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لە دایکبوو. ناوبراو بە هەردوو زمانەکانی فارسی و کوردی شیعر و پەخشانی هەیە.

شیعرەکانی ئەم شاعیرە تاکوو ئیستا بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی و سویدی و فەرەنسی وەرگێڕدراون.

لە شیعرە بەناوبانگەکانی ئەم شاعیرە “هەتا لووتکە چەندی ماوە” و “داستانی دارە پیرە”ن کە لە کتێبەکەیدا بە ناوی “زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان” چاپ کراون.

هەندێ لە بەرهەمە چاوپکراوەکانی خوالێخۆشبوو بریتین لە:

زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان کە کۆی شیعرەکانی ئەم شاعرەیەوە و هەروەها کارەسات کە کۆمەڵە چیرۆکی بەرهەمی ئەم شاعیر و نووسەرەیە.

شێرکۆ بێکەس شاعیری بەناوبانگ لە بارەی زمانی شیعری جەلالەوە دەڵێت کە شیعری مەلەکشا بووەتە هۆی دەوڵەمەند کردنی زمان و ئەدەبی کوردی و هەروەها دەشڵێت کە شیعری ئەو لە دڵەوە دێت بۆیە دەچێتە دڵیشەوە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

DI BIN DIRÛŞMA “JIN DI POSTA SERKIRDAYETIYÊ DE” ROJA CÎHANÎ YA JINÊ JI ALIYÊ XWECIHIYA TIL TEMIR HAT VEJANDIN..

Îro roja Duşemê 8.3.2021ê de,li Nivîsgeha jinê û zarokatiyê ya encûmena xwecehî ya …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *