گرەوی هەڵبژاردن لە نێوان ترامپ و بایدن

لەگەڵ ئەوەشدا کە چەند ڕۆژێکی کەم ماون بۆ ڕۆژی دەنگدان لە ئەمریکا بەڵام ژمارەیەکی پێوانەیی دەنگدەر تا ئێستا دەنگی خۆیان داوە لەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.

پەتای کۆرۆنا وەهای کردووە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمساڵ تەواو جیاواز بێت لەوانی پێشتر، وەک ئەوەی دەبینرێت دەنگدەرانی پێشوەخت دەنگی خۆیان دەدەن و دامەزراوەکانی پۆستە و گەیاندن بەکاردەهێنن و یانیش ڕاستەخۆ سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن.

ڕێژەی دەنگدان تا ئێستا وەک سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەی پێدەکەن زیاترە لە نیوەی سەرجەم دەنگدەرانی ئەمریکایی، ئەمەش وەها دەکات بگوترێت دەشێت ڕێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بگاتە ڕێژەیەکی پێوانەیی کە لە سەد ساڵی ڕابردووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا ئاوەها ڕێژەیەک نەبینرابێت.

کارۆخ خۆشناو، میوانی بەرنامە

کارۆخ خۆشناو، میوانی بەرنامە

ئەم هەڵبژاردنەی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکا زیاتر وەک ڕاپرسییەک لێی دەڕوانرێت لەسەر کار و سیاسەتەکانی چوار ساڵی ڕابردووی سەرۆک دانۆڵد ترامپ، بەڵام جێی خۆشییەتی بزانرێت ئایا ئەو ڕاپرسییە کار و سیاسەتەکانی دەیان ساڵی سیاسەت و کاری جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەگرێتەوە یان نا.

بایدن دەیان ساڵ سیناتۆرێکی ناوداری ئەمریکا بووە، ئەمە بێ لەوەی 8 ساڵیش جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە لە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک براک ئۆبامادا.

نکوڵی ناکرێت لەوەی دابەش بوونێکی بەرچاو لەناو ئەمریکادا هەیە، دابەشبوونێک لەسەر بنچینەی سیاسی، هەر بۆیەشە چاودێر جەخت دەکەنەوە لەوەی پێویستە کەلێنی نێوان ئەم دابەشبوونە زۆر بچوک بکرێتەوە و ئەمەش بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکای دادەنێن، بەڵام ئایا دەکرێت یان نا؟ وەڵامی ئەم پرسیارە دەشێت لە دوو ساڵی داهاتوودا وەڵام بدرێتەوە.

زۆر وڵاتیش هەن لە جیهاندا گرەویان لەسەر ئەم هەڵبژاردنە کردووە و هەر یەکەشیان بەپێی بەرژەوەندی خۆی، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ باس لە کاندیدی دڵخوازی خۆی دەکات و وەک سەرچاوە ئاسایشییەکانیش لە ئەمریکا ئاماژەی پێدەکەن “ئەو وڵاتانە هەوڵیش دەدەن دەست وەربدەنە پرۆسەی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.”

کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئەنستیتۆی توێژنەوەی ئەمریکی کوردی، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە:


Source link

About Hooshyar

Check Also

Tenduristî: Zêdetir ji 300 zarok bi vîrusa nûh ketin e

Tenduristî: Zêdetir ji 300 zarok bi vîrusa nûh ketin e Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *