دکتۆر بەختیار کەریم باس لە هۆکاری کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین کەریمی برای دەکات


دکتۆر بەختیار کەریم پاش کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدینی برای بۆ دەنگی ئەمەریکا دەدوێت و باس لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دەکات.

دکتۆر بەخیار دەڵێت ” پێش نزیکەی مانگێک توشی جەڵتەی مێشک بوو، پاشانیش ڕەوشی باش بوبو پزیشکەکانی هیوایەکی زۆریان پێداین کە بەرەو باشی دەڕوات بەڵام بە داخەوە ڕۆژی دووشەممە جەڵتەیەکی تر لێی دا و بووە هۆی گیان لە دەستدانی ( لە ڕۆژی هەینی).”

دکتۆر بەختیار دەڵێت ” وەکو برایەک ناوبەناو قسەی لەگەڵ دەکرم و ئامادەی دەکرین بۆ ئەوەی کە پاش مەرگی ئامادە بین و بەهێز بین.”

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن دکتۆر نەجمەدین پێشتر شێرپەنجەی هەبووە و پاشان جەڵتە لێی داوە ، براکەی دەڵێت ” ڕاستە شێرپەنەی هەبوو و چارەسەری وەردەگرت بەڵام ئەوەی هۆکاری مەرگی بوو جەڵتەکە بوو.”

دکتۆر بەختیار ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی کەرکوک کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لە سەر تەندروستی دکتۆر نەجمەدین.

دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک و ئەندامی پێشوی یەكێتی نیشتمانی کوردسستان و هەروەها یەکێک لەو کەسانەی بەشداری هەبوو لە دامەزراندنی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەیەکی واشنتن بەهۆی جەڵتەی مێشک لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دەقی وتووێژەکەی جانی دیلان لەگەڵ دکتۆر بەختیار کەریم


Source link

About Hooshyar

Check Also

كەركوك.. داعش پەلاماری حەشدی عەشایەری دەدات

ئەمشەو لەسنوری ناحیەی ریازی سەربە پارێزگای كەركوك تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەكانی حەشدی عەشایەریان داوەو كوژراوی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *