دوای کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی ڕابردوو لە شاری نیسی فەڕانسا، پۆلیسی ستۆکهۆڵم ئاستی پارێزگاری و چاودێری کردنی ئەو شوێن و ناوەندانەی بردۆتە سەرەوە کە پێوەندیان بە فەڕانساوە هەیە.
پەر فاڵسروێم، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە پۆلیسی ستۆکهۆڵم بە ڕادیۆی سویدی وتووە: بە هۆی ئەو ڕووداوانەی کە لە فەڕانسا لەم دواییانە دا ڕوویانداوە، پۆلیسی ستۆکهۆڵم بڕیاری داوە ئاستی پارێزگاری کردن لە شوێن وناوەندەکانی هەموو هەرێمی ستۆکهۆڵم بەرز بکاتەوە کە پێوەندیان بە فەڕانساوە هەیە.
Source link