پۆلیسی فەڕەنسا لە شاری دیجۆن بەرپەرچی خۆپیشاندەرە تورکەکان دەداتەوە


پۆلیسی فەڕەنسا گازی فرمێسک ڕژێنیان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرە تورکەکان لە شاری دیجۆنی ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی خۆپیشاندانێکی هاوشێوە لە نزیک لیۆن ڕێکخرا.

لە گرتە ڤیدیۆیەکاندا دەردەکەوێت دەیان کەس هاواری ” اللە اکبر ” دەکەن و دەستیان بەرزکردۆتەوە، بەڵام دواتر پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێن بەکاردەهێنێت بۆ بڵاوەپێکردنیان.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە پۆلیسی فەڕەنسا لە دیسین شارپیۆ کە گەڕەکێکە لە لیۆن و مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژییەکەی ئەرمەنەکانی لێیە، ڕێگەی لە تورکەکان گرت کە هەوڵیاندا ” شەڕ ” لەگەڵ ئەرمەنەکاندا بکەن.

ئەم خۆپیشاندانە دوای ئەوە هات هەوڵدرا ڕێگەی باشووری لیۆن دابخرێت لەلایەن چالاکەوانە ئەرمەنیەکانەوە، دواتر گردبوونەوەکە بە توندوتیژی کۆتای پێهات و چوار کەس برینداربوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس


Source link

About Hooshyar

Check Also

Peyama şervana KKB/KOG a ji bo 8’ê Adarê: Roja dihate payin, vaye hat

Şervana KKB/KOG’ê Îmera Fera Yeşîlgoz ji Herêmên Parastinê yên Medyayê peyamek bi dîmen weşand û …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *