دوا ئاماری زیانی گیانی ئاکامی بومەلەرزەکەی نزیک تورکیا


بەپـێی دوا ئاماری زیانە گیانیـیەکانی ئاکامی بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەمڕۆ هەینی کە لە دەریای ئیجە لە نزیک تورکیا و دورگەیەکی یۆنانی ڕووی دا، بە لایەنی کەم 12 کەس لە تورکیا و 2 کەس لە یۆنان گیانیان لەدەستداوە.

کاربەدەستانی یۆنان دەڵێن 2 کەسەکە دوو خوێندکاری دورگەی سامۆس بوون (15 ساڵ و 17 ساڵ) کاتێک لە کاتژمێر 1:51 ی پاش نیوەڕۆ لە قوتابخانەوە بەرەو ماڵەوە دەگەڕانەوە، بومەلەرزەکە ڕوویداوە و دیوارێکی ڕووخاندووە و کەوتووە بەسەریاندا. هەروەها کچێکی 14 ساڵ بە قورسی برینداربووە و بە فڕۆکە بەرەو ئەسینای پایتەخت براوە.

لە تورکیاش، وەک کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەڵێن جگە لەو 12 کەسەی گیانیان لەدەستداوە، 419 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە و چەندان بینای لە تورکیا و دورگەکەی یۆنان ڕووخاندووە.

بەپـێی دەزگای چاودێری جیۆلۆجی ئەمەریکا چەقی بۆمەلەرزەکە لە ناوچەیەک بووە کە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە دورگەی سامۆسی یۆنان و 65 کیلۆمەتر لە شاری ئزمیری تورکیاوە دورە. دەشڵێت هێزەکەی 7 پـلە بووە بە پـێوەری ڕێختەر. سێ بومەلەرزەی دیکەش هەر لەو ناوچەیە بە دوایدا ڕوویانداوە. بەهێزەکەیان 5.2 پـلە بووە.

بومەلەرزەکەی یەکەم هێندە بەهێزبووە لە ئەنکەرە و ئستەنبوڵ و قوبرس و تەواوی یۆنان و بولگاریا و مەکەدۆنیا و باشوری ڕۆمانیا هەستی پـێکراوە.

شارەزایانی جیۆلۆجی دەڵێن ڕەنگە بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە بومەلەرزەی سووکجارجار لەو ناوچەیە ڕووبدەن.


Source link

About Hooshyar

Check Also

واژۆکردنی فەرمانی هێزی ئاشتی 60 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن سەرۆک جۆن ئێف کەنەدی

60 ساڵ لەمەوبەر سەرۆک جۆن ئێف کەنەدی فەرمانێکی واژۆکرد تایبەی بە هێزی ئاشتی، کەڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *