لە هێرشێکی بە چەقۆ لە کڵێسایەکی فەرەنسا 3 کەس دەکوژرێن


هێرشبەرێک بە چەقۆوە لە کاتێکدا هاواری کرد ” ئەڵاهو ئەکبەر” ژنێکی سەربڕی و دوو کەسی تریشی کوشت لە کڵێسایەکی شاری نیسی فەرەنسا. پۆلیس و کاربەدەستان دەڵێن گومان دەکرێت ئەو هێرشە هێرشێکی تیرۆرستی بێت.

شارەوانی نیس، کرستیان ئیسترۆسی، کە هێرشەکەی بە هێرشی تیرۆرسی لەقەڵەمدا، لە تویتێکدا نوسیویەتی لە کڵێسای نۆتر دام لە نزیک شارەکە ڕوویداوە.

ئیسترۆسی ڕایگەیاند هێرشەبەرەکە چەندجارێک هاواری کردووە ” ئەڵاهو ئەکبەر” تەنانەت پاش ئەوەش کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرابوو.

ئیسترۆسی گوتی یەكێک لەو کەسانەی لە ناو کڵێساکە کوژراوە بڕوا دەکرێت چاودێری کڵێساکە بووبێت.

ئیسترۆسی بە پەیامنێرانی گوت ” هێرشبەرە گومانبارەکە لە دەمی هەوڵی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا، بەڵام زیندووەو بۆ نەخۆشخانە دەبرێت.”

ئیسترۆسی گوتیشی” چی تر ئەمە بەسە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە فەرەنسا خۆی لەو یاسا ئاشتی خوازانە بخاتە لاوە لە پێناو کۆتاییهێنان بە فاشیزمی ئیسلامی لەسەر خاکەکەمان.”

ڕۆژنامەوانانی ڕۆیتەرز لە شوێنی ڕووداوەکە دەڵێن پۆلیس بە چەکی ئۆتۆماتیکەوە بەربەستی ئاسایشییان لە دەوروبەری کڵێساکە داناوە کە شوێنێکی دوکان و بازاڕی گشتی شارەکەدایە. ئامبولانس و ئاگرکوژێنەرەوەش لە شوێنی ڕووداوەکە دەبینرێن.

ئیسترۆسی گوتی بڕیارە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکە سەردانی نیس بکات.

لە پاریسیش یاسادانەران ساتێک بەبێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لەقوربانیان وەستان.

پۆلیس دەڵێت سێ کەس لەو هێرشەدا کوژراون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Dortmûndê ciwanan piştgirî da Şengalê

Peymana 9’ê Cotmehê ya di navbera hikûmeta Bexda-PDK’ê de hatibû îmzekirin her diçe nerzîbûnên li …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *