ئازەربایجان ئەرمینیا بە تۆمەتی کوشتنی 21 هاوڵاتی مەدەنی تۆمەتبار دەکات


ئازەربایجان ئەرمینیای بە تۆمەتی کوشتنی 21 هاوڵاتی مەدەنی و بریندارکردنی دەیان کەسی دیکە لەڕێی بۆردومانکردنی ناوچەیەکی مەدەنی نزیک ناگۆرنۆ کاراباخەوە تۆمەتبارکرد.

لەلای خۆیەو ئەرمینیا بەخێرایی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕەت کردەوە، ئەمەش دووەمین جارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەی باردا بکوژرێن، لە بەرامبەردا ئەرمینیا هێزەکانی ئازەربایجانی تۆمەتبار کرد بەوەی ناوچەکانی نزیک ناگۆرنۆ کاراباخییان بۆردومان کردووە.

ئەم دوو هێرشە دوای دوو ڕۆژ لە شکست هێنانی ئاگربەستەکەی نێوان ئەو دوو وڵاتە دێت کە ئەمەریکا نێوەندگری تێدا کردوو و دەبوو لە ڕۆژی دووشەممەوە جێبەجێ بکرایە.

حیکمەت عەلیفی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئازەربایجان ئیلهام عەلیف، ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی ئەرمینیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی هاویشتنی موشەک بە ئاڕاستەی باردا و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکەدا.

ئۆفیسی دادوەری گشتی ئازەربایجان وتی ئەم هێرشە ناوچەیەکی بازرگانی کردۆتە ئامانج و بۆتە هۆی کوژرانی 21 هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی لانی کەم 70 کەس.

وەزیری بەرگری ئەرمینیا شوشان ستیبانیان لە وەڵامی ئەوەدا وتی ” ئەو تۆمەتانە دوورن لە ڕاستیەوە و بەتاڵن.”

سەرچاوە/ فرانس پرێس


Source link

About Hooshyar

Check Also

بەچەقۆ هێرش دەکرێتە سەر پەرلەمانتارێکی گۆڕان

لەسلێمانی بەچەقۆ هێرشدەكرێتە پەرلەمانتاری گۆڕان غالب محەمەد و بریندار دەكرێت. سەرچاوەیەكی  ئەمنی تایبەت بۆ PUKmedia  …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *