Breaking News

ئەپڵ بڵندگۆی زیرەکی بچکۆلانەی HomePod Mini ـی ڕاگەیاند – کەی ئای تی ئێن

ئامێرە هەمەجۆرەکان
13, تشرینی یه‌كه‌م 2020

لە بۆنەیەکی تایبەتدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ ئەپڵ بڵندگۆی زیرەکی بچکۆلانەی HomePod Mini ـی ڕاگەیاند، لە پاش ئەوەی کە یەکەم نەوەی لە بڵندگۆیەکە لە ساڵی 2017 ڕاگەیاند. هەروەها ئەپڵ مۆبایلە نوێیەکانی iPhone 12 و iPhone 12 Mini و iPhone 12 Pro ـیشی ڕاگەیاندن

هەر وەک نەوەی یەکەمی، بڵندگۆی زیرەکی HomePod Mini خاوەن ڕووکارێکی ڕیشاڵییە کە بە بژاردەی ڕەنگەکانی سپی و ڕەش بەردەست دەبێت، لەگەڵ ڕوونمایەکی زیرەک لە بەشی سەرەوەیدا بە هەبوونی پاشبنەمای ڕەنگەکانی Siri.

یەکەم نەوەی بڵندگۆیەکە نرخی 349$ بوو، کە ئەمەش زۆر لە بڵندگۆ زیرەکەکانی دیکە گرانتر بوو. نرخی ئەم بڵندگۆ زیرەکە بچکۆلانەیەی ئەپڵ 99$ و مەبەستی ئەپڵ لە نرخە کەمەکەی بۆ بەردەستکردنی ئەم بەرهەمە ناوازەیەیە بۆ کەسانی زیاتر.

ئەپڵ دەڵێت دەنگ و یاریدەدەرە زیرەکەکەی ئەم بڵندگۆیە زیرەکترە و ئێستا دەتوانێت پەیامی نووسین و دەنگی بۆ کەسانی دیکە لە ڕێگەی iMessage بنێرێت. هەروەها بڵندگۆیەکە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای AirPlay 2 بۆ درووستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئامێرەکانی دیکە دەکات.

سوپاس بۆ چیپی U1، تەنها بە نزیککردنەوەی ئایفۆنەکەت لە HomePod Mini، ڕاستەوخۆ پەیوەست بە بڵندگۆیەکەوە دەبێت. بە چیپی Apple S5 بەهێز کراوە و دەنگ بە شێوەی 360 پلەیی بڵاو دەکاتەوە.

لە بنەڕەتدا، بڵندگۆی زیرەکی HomePod دیزاین کراوە تاوەکو لەگەڵ ئامێرەکانی ئەپڵ و لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی Apple Music و Apple Podcasts ـدا کار بکات، بەڵام نوێکارییەکی داهاتووی بڵندگۆ زیرەکەکە وا دەکات پشتگیری لە خزمەتگوزارییە میوزیک و پۆدکاستە لایەنە سێیەمینییەکانی دیکەدا بکات.

بڵندگۆی زیرەکی HomePod Mini لە مانگی داهاتوو بە نرخی تەنها 99$ و بە ڕەنگەکانی سپی و ڕەشەوە بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بۆچی ڕەنگە نوێکردنەوەی وەشانی مۆبایلەکەت بۆ Android 11 بیرۆکەیەکی باش نەبێت لە ئێستادا؟

ئەندرۆید 25, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەگەر تۆ تامەزرۆیی بۆ ئەوەی سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ دواین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *