Breaking News

سەرۆک ترامپ دەڵێت پێدەچێت ڤاکسینی کۆرۆنا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بەردەست ببێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێدەچێت ڤاکسینێکی کۆرۆنا لە ماوەی سێ بۆ چوار هەفتەدا بەردەست ببێت، ئەمەش پێشبینیەکانی بەرپرسانی ئەمەریکی لە کەرتی تەندروستی و کۆمپانیای ڤایزەر پشتڕاست دەکاتەوە.

سەرۆک ترامپ لە فیلادلفیا بەرگری لە چۆنێتی مامەڵەکردنی بەڕێوبەرایەتیەکەی کرد لەگەڵ پەتای کۆرۆنادا و وتی بەمزووانە ڤاکسینەکە ئامادە دەبێت و بڵاودەکرێتەوە.

وتی ” خەریکە ڤاکسینەکە تەواو دەبێت، ئەگەر ڕاستیەکەت دەوێت، ئەگەر بەڕێوبەرایەتیەکانی پێشووی ئەمەریکا چەند ساڵێکیان پێویست بووبێت بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێک، ئێمە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ڤاکسینەکە بەرهەم دەهێنین، سێ بۆ چوار هەفتەی دیکەی دەوێت.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Bakur û Rojhilatê Sûriyeyê 2 kesên ji ber vîrûsa koronayê mirin

Hevserokê Desteya Tenduristiyê ya Rêveberiya Xweser a Bakur û Rojhilatê Sûriyeyê Ciwan Mistefa têkildarî rewşa …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *