Breaking News

ئەپڵ نەوەی هەشتەمی iPad ـی بە قەبارەی 10.8 ئینج و خێراییەکی زیاترەوە ڕاگەیاند

ئامێرە هەمەجۆرەکان
15, ئه‌یلول 2020

ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی تایبەتدا، ئەپڵ نەوەی هەشتەمی iPad ـی بە قەبارەی 10.8 ئینج و خێراییەکی زیاترەوە ڕاگەیاند.

نەوە نوێیەکەی iPad خاوەن پڕۆسێسەری نوێی A12 ـە، بە هەمان دیزاینی نەوەکانی پێش خۆیەوە (چوارچێوە زۆرە بێزارکەرەکەی…).

ئەپڵ دەڵێت پڕۆسێسەرە نوێیەکەی ئەم ئایپادە نوێیە 2 هێندە لە کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز، 6 هێندە لە تابلێتە ئاست بەرزەکانی ئەندرۆید و 6 هێندە لە ئامێرەکانی Chromebook زیاترە.

نرخی ئەم نەوە نوێیەی ئایپاد لە 329$ بۆ گشتی و 299$ بۆ قوتابیان بەردەست دەبێت.

About ماکوان بەرزان

Check Also

ئەپڵ پشتگیری زمانی سویفتی بۆ سیستەمی Windows زیادکرد – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ 23, ئه‌یلول 2020 ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ لە بڵەگی فەرمی زمانی پڕۆگرامداڕێژی Swift ڕایگەیاند کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *