Breaking News

ئەپڵ خزمەتگوزاری Apple One ـی ڕاگەیاند – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ
15, ئه‌یلول 2020

ئەمڕۆ ئەپڵ خزمەتگوزاری Apple One ـی ڕاگەیاند، کە کۆکراوەی بەژداربوونی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکی دیکەی کۆمپانیاکەیە و مانگانە تەنها بڕە پارەیەکی کەمتر دەدەیت.

خزمەتگوزاری Apple One بە سێ پاکێج بەردەست دەبێت:

۱. تاکەکەس (Individual): هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی Apple Music و Apple TV Plus و Apple Arcade و iCloud Drive بە قەبارەی 50 گێگابایت لە خۆ دەگرێت، نرخی 14.95$ ـە بۆ هەر مانگێک.

۲. خێزانی (Family): هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی Apple Music و Apple TV Plus و Apple Arcade و iCloud Drive بە قەبارەی 200 گێگابایت لەخۆ دەگرێت، نرخی 19.95$ ـە بۆ هەر مانگێک.

۳. سەرکردە (Premier): هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی Apple Music و Apple TV Plus و Apple Arcade و iCloud Drive بە قەبارەی 2 تێرابایت و Apple News+ لە وڵاتە بەردەستەکان و +Apple Fitness لەخۆ دەگرێت، نرخی 29.95$ ـە بۆ هەر مانگێک.

ئەپڵ ئۆفەری 30 ڕۆژی بە خۆڕایی دەداتە ئەو کەسانەی کە سەرەتا هەر یەک لە پاکێجەکانی خزمەتگوزاری Apple One دەکڕن، وە خاوەن Apple Card دەتوانن بڕی 3% پاشەکەوت بکەن بە کڕینی پاکێجەکان بە کارتەکانیان.

بە کڕینی پاکێجی تاکەکەسی، بڕی 6$ پاشەکەوت دەکەیت ئەگەر پێشتر خزمەتگوزارییەکانت بە جیا بکڕیبایە، وە بۆ خێزانی و سەرکردە بڕی 8$ و 25$ پاشەکەوت دەکەیت.

پاکێجی سەرکردە (Premier) بە تەنها لە وڵاتانی ئوستڕاڵیا و کەنەدا و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەردەست دەبێت.

خزمەتگوزاری Apple One لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.

About ماکوان بەرزان

Check Also

ئەپڵ پشتگیری زمانی سویفتی بۆ سیستەمی Windows زیادکرد – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ 23, ئه‌یلول 2020 ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ لە بڵەگی فەرمی زمانی پڕۆگرامداڕێژی Swift ڕایگەیاند کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *