لە غەزنەی ئەفغانستان 7 کەس دەکوژرێن


لە ئەفغانستان بەلانیکەم 7 کەس دەکوژرێن لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

ئەم تەقینەوەیەی ڕۆژی یەکشەممە، هاوکاتە لەگەڵ ئەو گومان و نادیارییەی لە ئەفغانستان هەیە سەبارەت بە دەستپێکردنی وتووێژەکانی نێوان تاڵیبان و حکومەتی وڵاتەکەدا.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووە لەم تەقینەوەیەی لە هەرێمی غەزنە ڕوویداوە.

وەحیدوڵا جومعەزادە. وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمی غەزنە دەڵێت 3 ژن و 2 منداڵ و 2 پیاو گیانیان لە دەستداوە پاش ئەوەی بۆمبەکە لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە.

هێشتاش خەڵکی سیڤیل لە ئەفغانستان باری گرانی شەڕ بەسەر شانیانەوەیە، وێڕای ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ دەستپێکردنی وتووێژی ئاشتی و دۆزینەوەی نەخشە ڕێگەیەکی ئاشتی بۆ ئەفغانستان.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی مانگی 7ی ڕابردوودا زانیاری لەسەر زیانە گیانییەکان لە ئەفغانستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە “1282 کەس لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020دا بەهۆی توندوتیژیەکانەوە کوژراون و سەدان کەسیش برینداربوون.”

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەشی بەوە کردووە، لە سەدا 40 ی قوربانیانی توندوتیژییەکانی ئەفغانستان بریتین لە ژن و منداڵان.

دەستپێنەکردنی وتووێژەکانی ئاشتی نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانێکی کابول سەبارەت بە ئازادنەکردنی 320 گیراوی تاڵیبان، تا ئەو کاتەی تاڵیبان ژمارەیەکی زیاتری سەربازە دیلەکانی حکومەتی ئەفغانستان ئازاد دەکات.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hevalên Navalny Dibêjin Rewşa Saxlemîya Wî Pir Xirab E

Lyubov Sobol, alîgira rexnegirê Kremlinê yê girtî Aleksî Navalny îro Duşemê ragihand ku di derbarê …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *