Breaking News

لەوانەیە گرفت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دروست بکرێت


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوەدەکات نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی نێودەوڵەتی هاندەری هەرێم و بەغدان بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، دکتۆر بەشیر حەداد دەڵێت”ناکرێت گرژیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام بن، چاوەڕوان دەکرێت هەردوولا گفتووگۆ بکەن، چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە.”

لەڕابردوودا هەرێم و بەغدا چەندین جار لە ڕێککەوتن نزیک بوونەتەوە، بەڵام دواتر شکستیان هێناوە لەگەیشتن بە ڕێککەوتن، لەمبارەیەوە دکتۆر بەشیر حەداد، وتی”داوامانکردووە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی دوورمەودا ئەنجام بدرێ، تا ئێستا ئەنجام نەدراوە، چونکە کاتێک حکومەتێک دێت و یەکێکی تر دەڕوات، حکومەتە نوێیەکە تێڕوانینی تایبەتی خۆی هەیە، زۆربەی لایەنە عێراقیەکانیش تێڕوانینی نەرێنیان بەرامبەر هەرێم و قەوارە سیاسیەکەی هەیە.”

لەبەشێکی تری قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕەخنەی لە بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق گرت، بە تایبەت ئەو پەرلەمانتارانەی کە نوێنەری ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن، بەوەی دژی هەرێمی کوردستان قسەدەکەن، وتی”قسەکانیان بۆ موزایەدە و ڕازیکردنی شەقامی خۆیانە، شکستیان لەئیدارەدانی پارێزگاکانی خۆیان هێناوە، هەوڵدەدەن بە دژایەتیکردنی هەرێم، شکستەکانیان داپۆشن.”

ڕەخنەگرتنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەپەرلەمانتارانی عێراقی سەربە لایەنە عێراقیەکان، لەکاتێکدایە بەشێک لەپەرلەمانتارانی کوردیش، ڕەخنەیان لەحکومەتی هەرێم هەیە و بەگەندەڵی و شکست هێنان لە ئیدارەدانی هەرێم تۆمەتباری دەکەن، لەوبارەیەوە بەشیر حەداد وتی”بەشێک هەر دەبێت لەدەرەوەی بازنەکە بێت و پێچەوانەی خواستی سیاسی کورد و بەرژەوەندی هەرێم هەنگاو بنێن، بەڵام کاریگەریان کەمە، ناتوانن ڕێڕەوی سیاسەتەکانی هەرێم بگۆڕن، گفتووگۆکان بەهێزترن لەهەوڵەکانی ئەوان.”

سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە وادەی دیاریکراو و هەوڵەکان بۆ شکست هێنان بە پرۆسەکە و دواخستنی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد گەر ڕێکارەکان پێش هەڵبژاردن ئەنجامدران، ئەوا هەڵبژاردن دەکرێ، بە پێچەوانەوە گەر ئەنجام نەدران، هەڵبژاردنیش ناکرێ، وتی”سەقامگیری دۆخی عێراق بۆ هەڵبژاردن گرنگە، لەژێر سێبەری ئەم دۆخەی ئێستا، زەحمەتە هەڵبژاردنێکی خاوێن بەڕێوەبچێت، هەروەها هەڵبژاردن پێویستی بە دابینکردنی بودجە و کەش و هەوای ئارام و تەواوکردنی یاساکان هەیە.”

لەکۆتایی قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی ئەگەری هەوڵدان بۆ نانەوەی پشێوی لە عێراق و شکست هێنان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەو پێیەی لایەنە گەورە عێراقیەکان ئامادە نین بۆ هەڵبژاردن، وتی”ئەویش ئەگەرێکە، زانییان هەڵبژاردن لەبەرژەوەندییان نیە، لەوانەیە دروستی بکەن، گەر وادەی هەڵبژاردن نزیک بێتەوە، ئەوکات مەسەلەکان ڕووندەبنەوە.”

لەسەر بنچینەی لێدوانەکانی دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دڵشاد ئەنوەر، پەیامنێری دەنگی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:


Source link

About Hooshyar

Check Also

هه‌رێم.. له‌ 24 سه‌عاتدا 7 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ 18-4-2021، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *