کۆڵۆمبیا دەڵێت ڤەنزوێلا بەنیازە موشەکی ئێرانی بکڕێت


سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئیڤان دوک وتی حکومەتەکەی ڕابەری ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ بەنیازە موشەکی ئێرانی بکڕێت و چەکی ڕوسی و بێلاڕوسی ڕادەستی گروپە چەکدارەکانی کۆڵۆمبیا بکات.

کۆڵۆمبیا دان بە مادورۆدا نانێت وەکو سەرۆکی ڤەنزوێلا و دوک بە دیکتاتۆر ناودێری دەکات. کۆڵۆمبیا لەنێو ئەو وڵاتانەدایە کە ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ بە سەرۆکی ڤەنزوێلا دەزانن.

وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا خۆرخی ئارێزا لە تویتێکدا وتی لێدوانەکانی دوک ” خەیاڵن.”

دوک وتی ” زانیارییمان پێگەیشتووە لە دەزگا هەواڵگرییە نێودەوڵەتیەکانەوە کە باس لەوە دەکەن نیکۆلاس مادورۆی دیکتاتۆر تۆمەتبار کراوە بەوەی هەوڵدەدات هەندێک موشەکی مەودا ناوەند و درێژ لە ئێران بکڕێت.”

وتیشی ” زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن موشەکەکان هێشتا نەگەیشتوون، بەڵام بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندی کراوە بە ئێرانەوە.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Darayî: Budce wê were cêbicêkirin

Darayî: Budce wê were cêbicêkirin Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *