سەرۆک ترامپ پێشبینی دەکات سعودیەش بێتە ناو ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیلەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێشبینی دەکات سعودیەش بێتە ناو ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیلەوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیەندرا بۆ باشکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە کۆشکی سپی سەبارەت بەوەی ئایا پێشبینی دەکات سعودیەش بێتە ناو ئەو ڕێکەوتنەوە، سەرۆک ترامپ وتی ” بەڵێ پێشبینی ئەوە دەکەم.”

بەپێی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل، ئیسڕائیل ڕازیبووە پڕۆسەی لە خۆگرتنی ناوچەکانی بەشی ڕۆژئاوا ڕابگرێت لە بەرامبەر باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیماڕاتدا، هەروەها ئەم ڕێکەوتنە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆنی ناوچەکە دژی ئێران کە هەریەک لە ئیماڕات و ئیسڕائیل بە مەترسی سەرەکی دایدەنێن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە یەکەمین لێدوانی سعودیەدا دوای ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات، وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕۆژی چوارشەممە وتی وڵاتەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبیدا پابەندە بە ئاشتیەوە لەگەڵ ئیسڕائیلدا.

لە ساڵی 2002 دا سعودیە دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبی دانا و تیایدا وڵاتانی عەرەبی پێشنیاری باشکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا کرد لەبەرامبەر ئەوەدا ئیسڕائیل لەگەڵ فەڵەستین ڕێبکەوێت بۆ دامەزراندنی دوو دەوڵەت و کشانەوەی تەواوی ئیسڕائیل لەو ناوچانەدا کە لە ساڵی 1967 دا دەستی بەسەرداگرتوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

ئەمەریکا و ئەوروپا نیگەرانن لە ڕەوشی تەندروستی ناڤاڵنی و پەیام بە ڕوسیا دەدەن

بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت یەکێتی ئەوروپا ڕوسیا بەرپرسیار دەکات لە بەرامبەر ڕەوشی تەندروستی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *