ئۆفیسی NRT لە دهۆک لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت


شەوی 19 لەسەر 20 ی مانگی هەشت خۆپـیشاندانێک لە قەزای زاخۆ ئەنجام درا لە دژی پـێدانی کار بە خەڵکی بیانی و نەدانی کار بە خەڵکی ناوچەکە. خۆپـیشاندانەکە توندوتیژی بەخۆیەوە بینی و چەند هاوڵاتیەک و ئەندامی هێزەکانی ئاسایش برینداربوون.

پەیامنێری NRT لە کاتی خۆپـیشاندانەکە دەستگیرکرا و ڕێگەی پێ نەدرا ڕووماڵی خۆپـیشاندانەکە بکات.

ڕۆژی 20 ی هەشت، هێزێکی ئاسایش دەستیگرت بەسەر ئۆفیسی NRT لە دهۆک.

بۆ زانینی زیاتر و چۆنیەتی دەستگرتن بەسەر ئۆفیسەکەدا، بەڕێوەبەری ئۆفیسەکە لە دهۆک بێوار حلمی لێدوانی بۆ دەنگی ئەمەریکا دا.

“دوێنێ پاش ئەوەی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە قەزای زاخۆ ئەنجام درا بەرەو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و دوای تەواوبوونی خۆپـیشاندانەکە کە NRT ڕووماڵی دەکرد، پەیامنێری NRT لە زاخۆ ئەحمەد زاخۆلیی دەستگیرکرا و هێشتا هەر دەستگیرکراوە. پاشان هێزێکی ئاسایش دەستیگرت بەسەر نووسینگەی NRT لە دهۆک و هێشتا لە دەستیاندایە وە هۆکاری دەستگرتن بەسەر ئۆفیسەکەدا نازانین. ئەمڕۆش نیهاد ئۆرەماری پەیامنێری NRT لە ئامێدی کاتێک بۆ ئامادەکردنی ڕاپـۆرتێک بەرەو ناحیەی دێرەلوک ڕۆیشتبوو، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دەستگیرکرا و پاشان ئازادکرا، بەڵام کەلوپەلەکانی هێشتا لەلای هێزەکانی ئاسایشە.”

جێی ئاماژەیە، هەر ئاڵۆزیـیەک یان ناڕەزایـیەک لە پارێزگای دهۆک ڕووبدات، دەزگاکانی ڕاگەیاند بە زەحمەتی دەتوانن ڕووماڵی بکەن و هێزەکانی ئاسایش ڕێ بە ڕووماڵکردنی نادەن.

هەروەها کاوە عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ چالاکوانێک و ڕۆژنامەوانێکی زاخۆ وتووێژی کردووە سەبارەت بە خۆپـیشاندانەکە. دەقی هەردوو ڕاپـۆرتەکە لەم فایلە دەنگیـیانەدایە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Derhenêr Alan bi Belgefîlma Xwe Bal Dikşîne Ser Dijwarîyên Ajalan (Dengê Amerîka)

Alan bi belgefîlma “Bavê Kûçikan” dixwaze bal bikşîne ser dijwarîyên ajalan li herêma Wanê Source …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *