یەکێتی ئەوروپا بەنیازە سزاکانی سەر بێلاڕوس توندتر بکاتەوە


کۆمسیاری پیشەسازی یەکێتی ئەوروپا تێری بریتۆن وتی ڕابەرانی یەکێتیەکە بەنیازن سزاکانی سەر بێلاڕوس توندتر بکەنەوە.

بریتۆن بە ئیوروپ ڕادیۆ 1 ی وت ” ئەوە ئاشکرایە کە خەڵکەکەی بێلاڕوس بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بێلاڕوس ڕازی نین، توندوتیژییەکی زۆر هەبووە کە جێی قبوڵکردن نیە و سەروەری یاساش ڕێزی لێنەگیردراوە. سزاکان سەپێندراون و بە بێ هیچ گومانێک ئەم دوانیوەڕۆیە سزاکان توندتر دەکرێنەوە.”

ئەوەشی خستەڕوو گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕوسیا حسابی بۆ دەکرێت بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان بێلاڕوس و ڕوسیا.

وتیشی ” بێلاڕوس ئەوروپا نیە، لەسەر سنووری ئەوروپایە، لەنێوان ئەوروپا و ڕوسیادایە، هەروەها بارودۆخەکە بەراورد ناکرێت لەگەڵ ئۆکرانیا و جۆرجیادا، بێلاڕوس پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ ڕوسیادا هەیە و زۆرینەی خەڵکەکەشی دەیانەوێت لە ڕوسیاوە نزیک بن.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەر


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hejmara Pêketîyên Vîrusa Korona ji 140 Mîlyonî Borî

Hejmara pêketîyên vîrusa korona ji 140 mîlyonî borî. Li gor agahîyên dawî yên Zanîngeha Johns …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *