فەڵەستینیەکان نیگەرانی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات نین


سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس دەڵێت فەڵەستینیەکان نیگەران نین سەبارەت بە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و ڕێکەوتنەکەی بە ” بێ مانا ” ناودێرکرد.

لە یەکەمین لێدوانیدا دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات ئاشکرا کرا، عەباس ئیماڕاتی تۆمەتبار کرد بەوەی دەستبەرداری فەڵەستینیەکان بووە.

سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس لە دەستپێکی کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی فەڵەستیندا کە هەریەک لە بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی بەشدارییان تێدا کرد وتی ” ئێمە نیگەرانی ئەوە نین لێرە و لەوێ چی بێ ماناییەک ڕوودەدات، بەتایبەتی ئەمەی لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا ڕوویدا کاتێک ڕێکەوتنی سێ قۆڵی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل و ئەمەریکا ڕاگەیەندرا.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Rûsyayê çima firîna balafiran a ber bi Tirkiyê rawestand?

Sektora turîzmê ya Tir li hêviyê bû ku heta 1’ê Hezîranê 800 hezar turîstên Rûs …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *