سەرۆکی مالی دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە


چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی سەربازە یاخیبووەکان لەژێر هەڕەشەی چەکدا دەستگیرییان کرد، سەرۆکی مالی ئیبراهیم ئەبوبەکر کیتا دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

لە وتارێکدا دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بوبو سیسی و بەرپرسانی دیکەی باڵای حکومەتەکەی، کیتا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

کیتا لە بنکەی سەربازی کاتییە لە دەرەوەی باماکۆی پایتەخت وتی ” ئەگەر هەندێک لە ئەندامانی هێزە چەکدارەکانمان ئەمڕۆ بیانەوێت ئەمە تەواو ببێت، ئایا بەڕاستی هیچ بژاردەیەکم لەبەردەستدا دەمێنێت؟”

تاوەکو ئێستا نەزانراوە کێ ڕابەرایەتی یاخیبوونەکە دەکات و کێش لە نەبوونی کیتادا فەرمانڕەوایی وڵاتەکە دەکات و ڕوونیش نیە یاخیبووان چییان دەوێت.

لە مانگی شەشەوە دەیان کەس لە خۆپیشاندەران ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی باماکۆ و داوا دەکەن کیتا دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی وەکو دەڵێن کیتا شکستی هێناوە لە چارەسەرکردنی کێشە ئەمنیەکان و گەندەڵییەکانی وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Însiyatîfa Zarokên Êgir 2 depo û 3 wesayit şewitandin

Di daxuyaniya Însiyatîfa Zarokên Êgir de hate gotin, “Li Sakarya, Mersîn, Osmaniye, Kocaelî û Stenbolê …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *