سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات بەزووترین کات سەرۆکی مالی ئازاد بکرێت


وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی سکرتێری گشتی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سەرکۆنەی دەستگیرکردنی سەرۆکی مالی ئیبراهیم ئەبوبەکر کیتا و بەرپرسانی باڵای حکومەتەکەی کردووە لەلایەن یاخیبووانەوە و داوا دەکات بەزووترین کات ئازاد بکرێن.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفان دوجاریک لە بەیاننامەیەکدا وتی ” سکرتێری گشتی داوا دەکات دووبارە دەستوور ڕێک بخرێتەوە و بەزووترین کات سەروەری یاسا بگەڕێندرێتەوە بۆ مالی.”

لە ماوەی ڕابردوودا سەربازانی یاخیبووان سەرۆکی مالی و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای دیکەی حکومەتەکەیان دەستگیرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمەڵێک سەرباز لە بنکەی سەربازی کاتییە لە دەرەوەی باماکۆ یاخیبوون و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای مەدەنی و سەربازییان دەستگیرکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hevalên Navalny Dibêjin Rewşa Saxlemîya Wî Pir Xirab E

Lyubov Sobol, alîgira rexnegirê Kremlinê yê girtî Aleksî Navalny îro Duşemê ragihand ku di derbarê …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *