دۆخی خانمانی بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ

بە گوێرەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ئەمە دەبێتە دووهەمین جار کە خانمانی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ نارەزامەندی خۆیان سەبارەت بە دۆخی نالەباری تەندروستی نیو بەندیخانە دەردەبڕن.

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ژیلا موستەئجێری، ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری هەنگاو دەڵێت کە بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی بە ڕێکخراوەکەیان گەیشتووە، “ئەو مانگرتنە ڕۆژی سێ شەمە ٢٨ی گەلاوێژ روویدا و تەنیا ڕۆژێکی خایاند.” هەروەها ئەو خانمە دەڵێت کە بەندکراوان هوشداریان داوە کە ئەگەر دۆخی تەندروستی نێو بەندیخانە باش نەکەن ئەوە جارێکی تر دەست بە مانگرتن دەکەنەوە.

هەڵبەت ئاگاییش دەدات کە ئەم مانگرتنە دوای مەرگی خانمی فاتمە عەلیزادە، تەمەن ٥٣ ساڵی خەڵکی شاری کرماشان دێت، کە لە نێو بەندیخانەی ئەو شارەدا بە هۆی پەتای کۆڕۆنا گیانی لە دەست دا.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Rûsyayê çima firîna balafiran a ber bi Tirkiyê rawestand?

Sektora turîzmê ya Tir li hêviyê bû ku heta 1’ê Hezîranê 800 hezar turîstên Rûs …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *