دادگایەکی نێودەوڵەتی بڕیاری دا ئەندامێکی حزبوڵڵا دەستی هەبووە لە کوشتنی ڕەفیق حەریریدا


دادگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە لوبنان لە هۆڵەندا گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەندامێکی حزبوڵڵای لوبنان دەستی هەبووە لە کوشتنی ڕەفیق حەریری سەرۆک وەزیری پێشووی لوبنان لە ساڵی 2005.

دادگاکە ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری دا سەلیم عەیاش تەمەن 56 ساڵ کە بەرپـرسێکی لەشکری حزبوڵڵایە و هێشتا دەستگیرنەکراوە، لەگەڵ مستەفا ئەمین بەدرەدین کە بەپـێی زانیاریـیەکان مردووە، پـێکەوە کاریان کردبوو بۆ کوشتنی ڕەفیق حەریری.

دادگاکە دەڵێت سەلیم عەیاش 5 تاوانی ئەنجام دابوو:

پـیلانگێڕیـیەک کە ئامانجەکەی کارێکی تێرۆرستیـیە.

ئەنجامدانی کارێکی تێرۆرستی بە تەقەمەنی.

کوشتنی ڕەفیق حەریری بە بەکارهێنانی تەقەمەنی.

کوشتنی 21 کەسی دیکە بە مەبەست لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەقەمەنی.

هەوڵی کوشتنیس 226 کەسی دیکە بە مەبەست لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەقەمەنی.

لە کەیسەکەدا 3 کەسی دیکەش بە کوشتنی حەریری تۆمەتباربوون، بەڵام دادگا دەڵێت بەڵگەی نیـیە ئەو 3 کەسە بەشداریـیان لە تاوانەکەدا کردبێت، بۆیە بەبێ تاوان دادەنرێن.

دادگاکە گوتیشی بەڵگەی نیـیە بیسەلمێنێت سەرکردایەتی حزبوڵڵا یان سوریا دەستیان لە کوشتنەکەدا هەبووبێت.

هەرچەندە بنەماڵەی حەریری و بەشێک لە لوبنانیـیەکان چاوەڕوانبوون دادگا ڕایبگەیەنێت حزبوڵڵا و سوریا ڕاستەوخۆ دەستیان لە کوشتنەکەدا هەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کوڕی ڕەفیق حەریری گوتی بە بڕیارەکە ڕازین.

سەعەد ئەلحەریری لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی حوکمی دادگا قبوڵدەکەین و دەمانەوێت دادوەری جێبەجێ بکرێت و تاوانباران ڕادەستی دادوەری بکرێن. گوتیشی لە خوێنی باوکی خۆش نابن.


Source link

About Hooshyar

Check Also

ئەمەریکا و ئەوروپا نیگەرانن لە ڕەوشی تەندروستی ناڤاڵنی و پەیام بە ڕوسیا دەدەن

بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت یەکێتی ئەوروپا ڕوسیا بەرپرسیار دەکات لە بەرامبەر ڕەوشی تەندروستی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *