لە هەولێر بەشێک لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن


لە هەولێر ژمارەیەک لەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن سەردانی نەخۆشخانە و پزیشکی پسپۆر ناکەن بۆ پشکنینی زیاتر و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، دکتۆران و کارمەندانی کەرتی تەندروستی بەردەوام رێنمایی نوێ بڵاودەکەنەوە بۆ خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دکتۆر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێربە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە تەنها چارەسەر ئەوەیە کە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن، لەناو دامودەزگاکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان خزمەتیکی باش دەکرێت ئەو ڤایرۆسە ئێستا لەهەموو شوێنێک هەیە لە بازاڕ و نێو کۆڵانەکان، زۆرێک لەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون هاتوچۆی نێو خەڵک دەکەن و خۆیان ئاشکرا ناکەن و سەردانی نۆرینگەکان دەکەن و چارەسەر وەردەگرن، دەتوانن بڵێن لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە کاتێک هاووڵاتی ڤایرۆسی هەیە و هەست بە نشتیمان پەروەری خۆی ناکات هاتوچۆ دەکات.

جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر هەروەها دەشڵێت” پێl باش نیە قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنرێت چونکە کێشەی زۆر بۆ هاووڵاتیان و حکومەت درۆست دەبێت”.

لە لایەکی ترەوە سەربەست پیرانی یەکێک لەو کەسانەی کە وەک خۆی دەڵێت شازدە ڕۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لەماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووە، هۆکاری سەردانی نەکردنی تووشبووان بۆ نەخۆشخانە و پزیشک و نۆرینگەکان بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە تۆمارکردن و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا چوار ڕۆژ دەخایەنێت و وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەش تا چوار ڕۆژی تر واتا زیاتر لە هەفتەیەک دەخایەنێت، بۆیە پێی باشتر بووە کە خۆی لەماڵەوە کەرەنتینە بکات و گلەیی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات کە ئاستی پشکنینەکان زیاتر بکات و چەند گرووپێک دابمەزرێنێت بۆ پشکنین و رێنماییە تەندروستیەکان.

بەهۆی ئەوەی کە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە بە بروای بەشێک لە هاووڵاتیان قەدەغەی هاتوچۆ تا ڕادەیەکی باش بەریەککەوتن و قەلەباڵغی کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی تووشبوونیش کەم ببێتەوە

لەو بارەیەوە بەیار فایەق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند : پێویستە خەڵک خۆی بپارێزیت لە قۆناغی ئەوەدان کە ژیان لەگەڵ کۆرۆنا رێکبخەنەوە قۆناغی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی بازاڕیان تێپەڕاندووە و چاوەرێی بریاری وەزارەتی ناوخۆ دەکەن چونکە بریارەکانی ئەوان جێبەجێ دەکەن.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتە 21197 کەس لەو ژمارەیەش 753 کەس گیانیان لەدەستداوە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Rûsyayê çima firîna balafiran a ber bi Tirkiyê rawestand?

Sektora turîzmê ya Tir li hêviyê bû ku heta 1’ê Hezîranê 800 hezar turîstên Rûs …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *