سەتەلایتی ناسا ئاوی سوێر لەژێر خاکی هەسارەیەکی بچووکدا دەدۆزێتەوە

ئاژانسی ئاسمانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا (ناسا) دەڵێت لەوانەیە لەژێر خاکی هەسارەی (سێریس)دا ئاوی سوێر هەبێت، هەسارەی (سێریس) لەخولگەی خۆردایە، لە هێڵی خۆلانەوەی هەسارە بچوکەکان لەنێوان (بارام-مارس) و (کەیوان – جوپتێر)دایە.

سەتەلایتی (Dawn – داون) بەر لەتەواوبوونی ئەرکەکەی لە مانگی 10ی ساڵی 2018دا کۆمەڵێک وێنەی هەسارەکەی ناردوە کە لەزەوی بچووکترە ، نزیکترین وێنەی هەسارەکەی لە دوریی 35 کێلۆمەترەوە گرتوە.

وێنەکان ناوچەیەکی پرشنکدار دەردەخات زانایاری لەسەری نیە، زاناکان دەڵێن نیشتووی کاربۆنی سۆدێۆمە لەو شلەیەی لەسەر خاکەکی هەبووە و دواتر وشک بۆتەوە و ئەو خوێیە وەک پانتایی‌یەک تیشکدانەوەی هەیە ماوەتەوە.

لەتوێژینەوەیەکی لە گۆڤاری Nature Astronomyدا بڵاوکراوەتەوە زاناکانی ناسا دوای پشکنینی وردی وێنەکان و ئامارەکانی لە سەتەلایتەکەوە بەدەستگەیشتوە دەڵێن گەشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی ئەو شلەیە لە کۆبوونەوەی ئاوی تێربوو بە خۆێ لەقوڵایی‌ لەژێر خادا هاتوە، لەقووڵیی 40 کیلۆمەترە و سەدان کیلۆمەترە پانتایی‌یەتی.

سەتەلایتی داون لە مانگی 9ی ساڵی 2007دا بە ئەرکێک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر کۆمەڵەی خۆر نێردرا.

دوای توێژینەوەی ورد لەسەر نیمچە هەسارەی (ڤێستا) ، لەساڵی 2015 داون گەشتە هەسارەی بچووکی (سێریس). لە مانگی 10ی ساڵی 2018دا زاناکان سەنگیان خستە سەر ئەو بەشەی ناویان لێناوە Occator Crater کە 92 کیلۆمەتر پانتایی‌یەتی.

لەساڵی 2018دا دوای تەواو بوونی سووتەمەنی سەرەکیی گواستەنەوەی سەتەلایتە ئاسمانیەکە لەجۆری هیدرازین، ئاژانسی ناسا دەڵێت لە خولگەی (سێریس)دا بۆ دەیان ساڵ دەمێنێتەوە.

توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکتۆرنی پەیوەندی بەتووشبوونی گەنجان بەکۆڤید- 19ـەوە هەیە.

توێژینەوەیەک ئاماژە دەدات بە ئەگەری بوونی پەیوەندی لەنێوان کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤایرۆسی کۆڤید-19دا، ئەمەش نیشانەیە نەوجەوانانی ئەمریکا ئەوانەی ئەو جۆرە جگەریە دەکێشن لەوانەیە 5-7 ئەوەندە زیاتر مەترسی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر بێت.

لەسەر بنەمانی ئاماری لەمانگی 5دا لەلایەن توێژەرەوانی کۆلیجی تەندروستیی زانکۆی ستانفۆرد کۆکراوەتەوە ئەم ئاکامانە لەگۆڤاری تەندروستی نەوجەواناندا بڵاوکراوەتەوە.

بەرپرسی توێژینەوەکە (شیڤانی ماسپر) لەڕاگەێندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی “لەوانەیە گەنجان واتێبگەن تەمەنیان لە تووشبوون بە ڤایرۆس بیانپارێزێت، یاخود هیچ نیشانەیەکی کۆڤید-19 لایان دەرناکەوێت، بەڵام ئامارەکان دەردەخات ئەمە درووست نیە بەتایبەتی لەنێوان ئەوانەی جگەرەی ئەلکترۆنی دەکێشن.

توێژینەوەکە لە بەشداربوانی پرسیبوو ئایا پێشتر جگەرەی ئەلیکترۆنیان بەکارهێناوە، ئایا لە30 ڕۆژی ڕابردوودا کێشاویانە، یاخود هیچ نیشانەیەکی کۆڤید19 لایان دەرکەوتوە یان بەنەخۆشیەکە تووشبوون.

دەرئەنجامەکان دەریخستوە ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنیان کێشاوە لە30 ڕۆژی ڕابردوودا بەراورد بەو بەشداربوانەی جگەرەیان نەکیشاوە 5 ئەوەندە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە کۆڤید-19ـه هەبوە.

توێژینەوەکە نایسەلمێنێت جگەرەکێشانی ئەلیکترۆنی هۆکاری کۆڤید-19ـەیە. توێژەرەوان دەڵێن ئەگەرێک هەیە لەجگەرەکێشانی ئەلیکترۆنیدا چەند کەڕەتێک دەست بۆ دەموچاو ببرێت، ئەوەش هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، سەرباری ئەوەش دەڵێن نیکۆتینی لەجگەرەی ئەلیکترۆنیدا یاخود لە جگەرەی تووتندا هەیە لەوانەیە زیان بە سیەکان بگەێنێت، ئەگەری تووشبوون بە کۆڤید-19ـە مەترسیداتر دەکات.

توێژەرەوانی زانکۆی ستانفۆرد دەڵێن ئەوان بەهیوان ئەم دەرئنجامانەی پێی گەیشتوون”بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا ناچارکات مەرجەکانی فرۆشتنی بەرهەمەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بۆ گەنجان تووندتر کات”.

توێژەرەوان پەرە بە ڕێگایەک دەدەن بەوزەی خۆر ئاوی سوێر دەگۆڕن بۆ ئاوی سازگار

تیمێکی توێژەرەوان لە ئوسترالیا و چین لەڕێگای بەکارهێنای وزەی خۆرەوە پەرەیان بەڕێگایەک داوە بۆ پاککردنەوەی ئاوی سوێر یاخود کەم خوێ و گۆڕینی بۆ ئاوی خاوێن و سازگار بۆ خواردنەوە، ئەم ڕێگایەکە هیوابەخشە بۆ بووژانەوەی ئەوناوچانەی بێ ئیلیکتریکن بۆ بەدەستهێنانی ئاوی سازگار.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت نزیکەی 2 ملیار کەس لە سەرانسەری جیهاندا ئاوی خاوێن و سازگاریان بۆ خواردنەوە دەست ناکەوێت. لەوانەیە ئاوی پیس ببێتە هۆی نەخۆشی کۆلێرا و دسینتاریا و تیفۆئید و کۆمەڵێک نەخۆشی‌دیکە .

لەتوێژینەوەیەکی لەگۆڤاری زانستیی Nature Sustainability بڵاوکراوەتەوە، زاناکان دەڵین ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە چارەسەری بەردەوام دابین دەکات لەڕێگای تیشکی خۆرەوە بۆ پرۆسەی پاککردنەوەی ئاو لەجیاتی گەرمیی و ئیلیکتریک.

شانبەشانی تیشکی خۆر، فاکتەری سەرەکی‌دیکە لەوپرۆسەیەدا پێکهاتەیەکی تایبەتی کانزایە بەشێوەیەک پێیدا تیپەردەبێت و فلتەری دەکات.

زاناکن دەڵێن ئەو کانزایە لەڕێگای تێکەڵاوکردنی کانزایەکی‌دیەکەیە بەناوی PSP-MIL-53.

دوای تاقیکردنەوەی ئەو کانزایە لەسەر ئاوی سوێری سروشتی و دروستکراوە، بۆیان دەرکەوتوە یەک کیلۆگرام لەوپێکهاتەیە دەتوانێت بەشێکی زۆر لەئاوەکە هەڵمژێت لە 30 دەقیقەداو نزیکەی 151 لیتر لەئاوی سازگار بۆ خواردنەوە بەرهەم بینێت. دەریشکەوتوە ئەو ئاوە بەجۆرێک خاوێنە لەپێوانە فەرمیەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ خاوێنی ئاوی خواردنەوە دایناوە خاوێنترە.

توێژەرەوان دەڵێن ئەو پێکهاتەیە لەوانەیە کاری دیکەی پێبکرێت، بۆ نموونە لەدەرهێنانی کانزای‌دیکەدا. دەشڵێن هەنگاوی داهاتوویان تاقیکردنەوەی بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ بەفراوانیی.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Cîgirê fermandarê Feyleq Quds mir

Cîgirê fermandarê Feyleq Quds mir Source link

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *