ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی سەرکۆنەی ” هەڕەشەکانی ” ئێران دەکات بۆ سەر ئیماڕات


ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەدات سکرتێری گشتی ئەنجومەنەکە سەرکۆنەی ” هەڕەشەکانی ” سەرۆکی ئێران و بەرپرسانی ئێرانی دەکات بۆ سەر ئیماڕات، ئەمەش دوای ئەوەی ئیماڕات و ئیسڕائیل ڕێکەوتن لەسەر باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی لە بەیاننامەکەدا وتی ” سکرتێری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی سەرکۆنەی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و هەندێک لە بەرپرسانی ئێرانی دەکات بۆ سەر ئیماڕات، ئەم هەڕەشانەش دەرەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەی کەنداوی عەرەبی و لەگەڵ بەها دیبلۆماسییەکاندا یەک ناگرێتەوە.”

ڕۆژی شەممە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە وتارێکدا وتی ئیماڕات ” هەڵەیەکی گەورەی ” کردووە بەوەی ڕێکەوتنی لەگەڵ ئیسڕائیلدا کردووە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان، هەروەها سەرکۆنەی ئەو ڕێکەوتنەی کردوو وتی ” ناپاکییکردنە لە موسوڵمانان و گەلی فەڵەستین و قودس.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hejmara Pêketîyên Vîrusa Korona ji 140 Mîlyonî Borî

Hejmara pêketîyên vîrusa korona ji 140 mîlyonî borî. Li gor agahîyên dawî yên Zanîngeha Johns …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *