وەزیری دادی لوبنان دەست لە کار دەکێشێتەوە


وەزیری داد لە حکومەتی لوبنان دەست لە کار دەکێشێتەوە.

ماری کلود نەجم،دەبێتە سێهەمین وەزیری لوبنان دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە لە پاش تەقینەوەکەی هەفتەی ڕابردوو.

ڕۆژی یەکشەممەش هەردوو وەزیری ڕاگەیاندن و ژینگەش دەستیان لە کار کێشایەوە.

بڕیارە ئەمڕۆش دووشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان بکرێت لە نێوەندی ئەو هەواڵانەی باس لە دەست لە کارکێشانەوەی تەواوی حکومەت دەکەن.

ئەگەر ئەو 7 وەزیرەی ماون دەستیان لە پۆستەکانیان کێشایەوە، ئەوا بە فەرمی حکومەتی لوبنان دەبێتە حکومەتێکی کاربەڕێکەر.

دادوەرێکیش هەر ئەمڕۆ دووشەممە دەستیکردووە بە لێپێچینەوە لە بەڕێوبەری گشتی ئاسایشی لوبنان لەسەر تەقینەوەکە. دادوەر غەسان ئەلخوری، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ژەنەراڵ تۆنی سڵێبا بەڕێوبەری گشتی ئاسایشی لوبنان دەستپێکردووە. سەرچاوەکانی هەواڵ زانیاری زیاتریان لەسەر ئەو لێکۆڵینەوەیە نەداوە، بەڵام دەڵێن بڕیارە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک ژەنەراڵی تریشدا بکرێت.

لۆمەی ئەو تەقینەوە وێرانکەرەی لوبنان و قەیرانی ئابوری وڵاتەکە، لە ئەستۆی ئەو کۆنتراکتانەی گەندەڵییان تیادایە و هەروەهاش خراپی فەرمانڕەوایەتی توێژی سیاسی لوبنان نراون.

لە تەقینەوەکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوودا، بەلانیکەم 160 کەس کوژران و زیاتر لە 6 هەزار کەسیش بریندارن. تەقینەوەکە بووە مایەی وێرانکارییەکی گەورە لە زۆربەی ناوچەکانی بەیروتدا و بەتایبەتیش لە بەندەری بەیروت.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hevserokên HDPê yên Amedê 4 Rojên Din Binçavkirî Bin

Dema Binçavkirina Hevserokên HDPa Amedê 4 Rojan Zêdekirin” Li ser biryara Serdozgerîya Amedê roja pêşemê …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *