ئێرانییەکانیش تێگەیشتوون عێراق پەیوەندییەکانی خۆی بەو ئاڕاستەیەدا ڕێکدەخاتەوە لە خزمەتی عێراقییەکاندا بێت


سەرەک وەزیری عێراق بڕیارە لەم مانگی هەشتەدا سەردانی ئەمریکا بکات و لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا کۆببێتەوە.

موستەفا ئەلکازمی، پێشتر سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی کردوە و سەردانەکشی بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودیە بەهۆی نەخۆشکەوتنی شا سەلمان، پادشای سعودیەوە دواکەوت.

بڕیارە لە میانەی ئەم سەردانەیدا، کازمی وتووێژ دەکات لەسەر ژمارەیەک دۆسێی گرنگ لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، لەوانە دۆسێی ئاسایشی و ئەگەر و نەگەرەکانی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق.

هاوکاتی ئەو سەردانە چاوەڕوانکراوە، کازمی دەستیشدەکات بە گەڕی دووهەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا.

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تەوەری ئاسایشی کە کازمی لە واشنتۆن باسی دەکات، دوو ڕووی هەیە لە عێراقدا، یەکێکیان پەیوەستە بە بوونی سوپای ئەمریکا لە عێراقدا وەک هێزێکی ڕاهێنەر و ڕاوێژکار لە وڵاتەکەدا کە لەسەر داوای حکومەتی عێراق ئامادەیی هەیە.

دکتۆر ڕێبوار، کە سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی عێراق- ئەمریکایە لە پەرلەمان ئاماژەش بەوە دەکات هیچ بڕیارێک لە ئارادا نەبووە تا لە گەڕی یەکەمی دیالۆگی ستراتیژی بەغدا و واشنتۆندا شتەکان هەمووی دەستەبەر بکرێن، چونکە وەک دەڵێت “گەڕی یەکەمی دیالۆگی ستراتیژی قۆناغی ڕوونبوونەوەی تێڕوانینی هەردوولایان بوو، وە بەپێی بەیاننامە هاوبەشەکەی نێوانیشیان، تێڕوانینی هەردوولایان لێکەوە نزیکن.”

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، باسیش لەوە دەکات، ئەو لایەنە سیاسیانەی لە عێراقدا دژی ئەم دیالۆگە ستراتیژیە و دژی پەیوەندییەکانی عێراقن لەگەڵ ئەمریکادا وەک دەڵێت “پێگەیان زۆر بەهێز نییە و لە ڕاستیشدا هەوڵەکە هەوڵێکی دژە عێراقی نییە تا لایەنی سیاسی دژی بوەستێتەوە.”و دەشڵێت دیالۆگی ستراتیژی عێراق و ئەمریکا بۆ دژایەتیکردنی هیچ دەوڵەتێک نییە بەڵکو لە پێناو خزمەتکردنی گەلی عێراقدایە.

دکتۆر ڕێبوار دەڵێت”پێموانییە کۆماری ئیسلامی ئێران دوور بێت لە ئاڕاستەکانی ئەم گفتوگۆیە، بۆیە ڕەنگە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاگای لێبێت، بە تایبەتی لەسەر ئاستی هەندێک هێزی سیاسی گفتوگۆی لەگەڵ کرابێت، بەڵام پێشموانییە ئەو ئاڕاستەیەی عێراق هەڵیبژاردووە، ئاڕاستەیەکی دژە ئێرانیانە بێت.”

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:


Source link

About Hooshyar

Check Also

Wê rojeva sereke ya KNK’ê Başûrê Kurdistanê be

Desteya Giştî ya 20’emîn a Kongreya Neteweyî ya Kurdistanê bi tevlêvûna siyasetmedar, ronakbîr, rewşenbîr û …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *