Breaking News

بڕیاری لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسەکانی سەر تۆڕی ئێنترنیت، کوردپا و ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو، حەیدەر قوربانی لە لایەن لقی ای دادگای شۆڕشی سنەوە بە تاوانی “چەک هەڵگرتن بە دژی حکومەت و نیزامی کۆماری ئیسلامی” محاکەمە کراوە.

بنەماڵەی ئەو بەندکراوە دەڵێت ڕۆژی پێنج شەمە ٦ی ئاگوست بە فەرمی بڕیاری لە سێدارەدانی کۆڕەکەیان پێیان ڕاگەیەندراوە.

حەیدەر قوربانی

حەیدەر قوربانی

لە وتوێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ژیلا موستەئجێری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەنگاو دەڵێت کە دانپێدانانی قوربانی لە ژێر ئەشکەنجە دابووە.

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

ئەو ڕێکخراوە داوا لە هەموو ڕێکخراو و چالاکانی مافی مرۆڤ دەکات کە گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و پێش بە بەڕێوەچوونی حوکمی لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوە سیاسییە بگرن.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Pasûrê şewata ku ji ber leşkeran dest pê kir, dewam dike

Li qada bejahî ya navçeya Pasûrê ya Amedê doh nîvro bi destê Polîsên Tevgera Taybet …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *