گه‌شتکردن له‌ مه‌رزه‌کانی هه‌رێمه‌وه‌ مه‌رجدار ده‌کرێت و بڕی 60 هه‌زار دینار بۆ پشکنین وه‌رده‌گیرێت


بڕیاری وه‌رگرتنی بڕی 60 هه‌زار دیناری عێراقی له‌ گه‌شتیاران بۆ پشکنینی کۆڕۆنا له‌ ڕۆژی لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەوە له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ خرایه‌ بواری جێ‌ به‌جێ‌ کردنه‌وه‌ و لێپسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی مه‌رزه‌که‌ش زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌کانی وه‌رگرتنی پاره‌که‌ بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ئاشکراده‌کات.

موختار عه‌لی لێپپسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند هه‌موو گه‌شتیارێک که‌ دێته‌ ناو مه‌رزو ده‌روات ئه‌وا پێویسته‌ بڕی 60 هه‌زار دینار بدات، بڕیاره‌که‌ مناڵی خوار ته‌مه‌ن ده‌ساڵ و بارهه‌ڵگره‌کانیش ناگرێته‌وه.

لێپسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ڕایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی که‌ سه‌فه‌ر ده‌که‌ن پێویسته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌رزی باشماخ پشکنین ئه‌نجام بده‌ن و دوای تێپه‌ڕبوونی 48 کاتژمێر به‌سه‌ر پشکنینه‌که‌یاندا ده‌بێت جارێکی دیکه‌ پشکنین ئه‌نجام بده‌نه‌وه‌ و بڕی 60 هه‌زار دیناری دیکە بکەن.

بڕیاری وه‌رگرتنی بڕی 60 هه‌زار دینار له‌ گه‌شتیاران له‌ چوار چێوه‌ی بریاره‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه‌ و به‌ ووته‌ی به‌رپرسانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌و مه‌رزانه‌ی که‌ بۆ گه‌شتیاران کراونه‌ته‌وه‌ ، ڕیکاره‌کان جێ‌ به‌جێ‌ ده‌کرێن و بڕی پاره‌که‌ش له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ده‌درێته‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ک بۆ مه‌رزه‌که‌ نابێت.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ڕاپورته‌که‌دایه‌


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hevserokên HDPê yên Amedê 4 Rojên Din Binçavkirî Bin

Dema Binçavkirina Hevserokên HDPa Amedê 4 Rojan Zêdekirin” Li ser biryara Serdozgerîya Amedê roja pêşemê …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *