Breaking News

سەرۆک ترامپ هەڕەشەی دەرکردنی بڕیارێکی سەرۆکایەتی لەسەر هاوکاری ئابوری دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ئامادەیە بڕیارێکی سەرۆکایەتی بدات پاش ئەوەی یاسادانەران نەیانتوانی بگەن بە ڕێککەوتنێک لەسەر بەرنامەی هاوکاری بۆ دەیان ملیۆن ئەمەریاکایی کە کارەکانیان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەدەستداوە.

سەرۆک ترامپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئامادەکارییەکان بۆ بڕیارەکانی سەرۆکایەتی دەکرێت بۆ درێژکردنەوەی هاوکارییەکانی ئەوانەی بێکارن هەتا کۆتایی ئەم ساڵ، دوواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی خوێندن و خۆشبوون لە قازانجی قەرزەکان و درێژکردنەوەی ڕاگرتنی کاتیی دەرکردنی خەڵکی لە خانووەکانیان بەهۆی کرێ نەدانەوە.

ئەو گوتیشی بڕیارێکی سەرۆکایەتیش ئامادە دەکرێت بۆ دوواخستنی دانی باج هەتا کۆتایی ئەم ساڵ.

بەڵام ڕوون نییە ئایە سەرۆک دەسەڵاتی یاسایی هەیە ئەو بڕیارانە بدات کە پێشنیازی کردووە یان نا. هەتا ئێستاش ئەوە ڕوون نەکراوەتەوە چۆن ئەو بڕیارانە جێبەجێ دەکرێن.

یاسادارە کۆمارییەکان نایانەوێت سەودایەک بکەن زیاتر لە 1 ترلیۆن دۆلار بێت. دیموکراتەکانیش دەڵێن نابێت لە 2 ترلیۆن کەمتربێت.

جێف فۆرتنبێری ئەندامی کۆنگریس (کۆماری)

جێف فۆرتنبێری ئەندامی کۆنگریس (کۆماری)

یاسادانەری کۆماری نوێنەری نێبراسکا جێف فۆرتنبێری لە میانەی دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەو پشتیوانێکی بەهێزی یاساکەی پێشوو بوو کە دوو ترلیۆن دۆلار تەرخان کرا بۆ سێ مەبەست ئەوانەش پاراستنی سیستمی تەندروستی، تاکەکەس و خێزانەکان و پاراستنی کاردارییە بچووکەکان بوو. باسی لەوەش کرد بە دوو شێوە دەبێت ڕووبەڕووی پەتاکە ببیتە ئەوەیش پاراستنی تەندروستی و بێگومان ئابوریشە ” بەشێک لە پاراستنی ئابوری لەو ماویەدا زۆر بەخشندە بوو کە منیش پشتیوانیم لێکرد هاوکاریکردنی بێکارەکان بوو لەلایەن حکومەت. کە هەرکەسێک 600 دۆلاری وەردەگرت کە ئەمەش زیاترە لەوەی بەشێکی زۆری خەڵکی ئاسایی لە زۆربەی بەشەکانی ئەمەریکا وەریدەگرن”.

ئەندامی کۆنگرێس فۆرتنبێری لە میانەی دیمانەکەیدا لەگەڵ دەخیلی شەمۆ گوتیشی ” من نامەوێت هیچ کەس بەدەست بێکارییەوە بناڵێنێت و من پشتیوانی لە درێژکردنەوەیەکی گونجاوی هاوکاری بێکارەکان دەکەم. بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەنجومەنی نوێنەران و سینات جیاوازییەکی زۆریان هەیە لە کۆی ئەو هاوکارییەی کە پێویستە حکومەت لە داهاتوودا بیدات.”

لە پاش دواین دانیشتن لەسەر ئەو بابەتە سەرۆکی دیموکراتەکان لە سینات چەک شومەر گوتی “ڕوونە ئابوری لاواز دەبێت و ئەمەش مانای ئەوەیە ئێمە پێویستمان بە وەرگرستنی گەوەرەی سەرمایە هەیە لە ئەمەریکا بۆ هاوکاری کردنی خەڵکانی ئاسایی.”

چەک شومەر سەرۆکی کۆمارییەکان لە سیانت

چەک شومەر سەرۆکی کۆمارییەکان لە سیانت

بە پێی ڕاپۆرتان لە پاش شکستخواردنی وتووێژەکەی ڕۆژی هەینی پلان بۆ وتووێژی داهاتوو هێشتا دانەنراوە. ئاژانسەکانی خزمەگوزاری کۆمەڵایەتی لە ئەمەریکا هۆشداری دەدەن نەمانی بودجەی بێکاران ڕەنگە کاربکاتە سەر ئاسایشی خۆراک و دەرکردنی ملیۆنان کەس لە بەرنامەکان.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Li Pasûrê şewata ku ji ber leşkeran dest pê kir, dewam dike

Li qada bejahî ya navçeya Pasûrê ya Amedê doh nîvro bi destê Polîsên Tevgera Taybet …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *