جەلیل گادانی کەسێکی نەتەوەیی و پابەند بە پرینسیپەکانی دیموکراتەکان بوو

چەند ڕۆژ لەمەوبەر جەلیل گادانی یەکێک لە تێکۆشەرە کوردەکان و یەکێک لە ئەندامە هەرە دێرینەکانی حزبی دیموکرات لەم جیهانە ماڵئاوایی کرد.

کاک جەلیل حفتا ساڵی لە تەمەنی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی و لەو ماویەشدا 10ی زیندان بوو. ئەمە بەشێکە لە ژیانی ئەو مرۆڤە وەکو هەڤالان و دۆستانی باسی دەکەن.

ئاخۆ مرۆڤ چۆن دەڕوانێتە ئەو کەسەی کە ٧٠ ساڵ لە ژیانیدا لە پێناوی مافەکانی گەلەکەیدا تەرخان کردبوو؟

کاک جەلیل چ تایبەتمەندییەکی هەبوو و یاخود چ شتێک ئەوی لە کادیران و رێبەرانی تری حزب جیای دەکردەوە؟

ڕوانینی ئەو بۆ خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بە چ شێوەیەک بوو؟

چ ڕۆڵێکی لە ناو دیموکراتەکاندا هەبوو وە ڕوانینی ئەو سەبارت بەم دابەشبوون و جیابۆنەوەیە؟

کاک جەلیل خاوەنی ٧٠ ساڵ خەباتە کە بەلای کەم ١٠ ساڵی لە زیندان بەسەر بردووە، ئەمە چ وانەیەکە بۆ گەلێک کە هێشتا بۆ مافە سەرەتاییەکانی تێدەکۆشێت و بە تایبەت بۆ لاوان و نەوجەوانەکانی؟

تا چەند ناکۆکی نێوان پارت و لایەنە کوردییەکان وایکردووە هەستی کوردایەتی و نەتەوایەتی وا کاڵ ببێتەوە کە مرۆڤەکان لە جیاتی ئەوەی وەکو کەساتیەکی کوردی تەماشا بکرێن، وەکو ئەندامی فلان پارت، یان فلان رێکخراوە تەماشا دەکرێن؟

Jalil Gadani & Kwestan Gadani

Jalil Gadani & Kwestan Gadani

دکتۆر کوێستان گادانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستان و برازای جەلیل گادانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “کاک جەلیل ئەوەندە ئینسانێکی نەتەوەیی بوو کە زۆر ئاسانە بڕوانی ئەو ئینسانە بە چ بیر و باوەرێکەوە توانی ڕەنجی ٧٠ ساڵ لە خەبات و تێکۆشاندا بکێشێت، کاک جەلیل لە دەورانی کۆمار قوتابی کۆمار بووە، قوتابی پێشەوا قازی مەحەمەد بووە و هەر لەو کاتەشەوە سوێندی خواردووە بۆ رزگاری نەتەوەیی تێبکۆشێت، بۆیە یەک خولەکیش لە بیر و باوەڕی کەم نەبۆتەوە کە ئەوە ئولگۆیەکە بۆ گەلی کورد و نەوەکانی دووای خۆی و هەر لەم ڕۆژانەدا و بە تایبەت لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زۆرتر بۆمان دەرکەوت کە کەسایەتیەکی نەتەوەیی، خۆنەویست و سیاسی ڕاستەقینە”.

کویستان خانم هەر وەها دەڵێت” نەتەوەیی بوونی کاک جەلیل وایکردبوو پەیوەندی و چالاکییەکی سیاسی لە مێرمنداڵیەوە دەستپێبکات ، کە ئەم کارە سیاسیە و دیپلۆماسیەی وایکردبوو (نێت وورکێکی) پان و بەرینی لە نێو کوردستان و ئێران دروست بکات و بگرە ئەم بارە نەتەوەییەی وایکردووە کە هیچ کات بە شوێن بەرژەوەندی خۆیدا نەبێت و خۆبەخشانە کار بکات.

دکتۆر کوێستان دەشڵێت کاک جەلیل لە هەموو پلەکانیدا لە نێو دیموکراتەکان تا گەیشتن بە ئاستی سکرتێر و پاشانیش وەکو ئەندامێک، وەکو کادرێکی دێرین و تێکۆشەر نەخشی خۆێ گێڕاوە، ڕۆڵی ئەو لە نێو دیموکراتەکاندا هەر بەرپرسیارەتی وەرگرتن نەبوو، ئەو کاریگەری لەسەر هەموو چین و توێژێکی دیموکراتەکاندا بوو، وە بنەماڵەی دیموکرات بە گشتی و شوێن پەنجەی لە نێو لاوان، ژنان و شەڕی چەکدار دیارە وە کەسایەتیەکی خاوەن دیسپلن بووە لە چواچێوەی کاریدا لە نێو دیموکراتەکان.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Hejmara gundên ku ji bin îşxala Ermenistanê hatin rizgarkirin derket 78an – – Ajansa Nûçeyan A Îlkê

Hejmara gundên ku ji bin îşxala Ermenistanê hatin rizgarkirin derket 78an Di daxuyanîya ku ji …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *