کاریگەری تەقینەوەکانی بەیرووت لەسەر لوبنان و ناوچەکە


لە دوای تەقینەوە بەهێزەکەی بەیرووت وردە وردە زیانە دارایی و گیانییەکانی ئەم ڕووداوە دەردەکەون. بە پێی هەواڵەکان رووداوەکە سەدان کوشتە و بێ سەر و شوێن و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بە وتەی پارێزگاری بەیرووت 300 هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە ڕووی ئابووریشەوە، وەک سەرچاوەکان باسی دەکەن شاڕەگی ئابووری لوبنان بە تەواوی لە ناو چووە.

هەڵسانگاندنەکان بۆ ئەم تەقینەوەیە چیـیە؟ ئایا لایەنێک دەستی لایەنێکی تێدایە یان خوود تەنیا ڕووداوێک بووە؟

بەندەری بەیرووت واتە شوێنی تەقینەوەکان لە ڕووی ئابوورییەوە تا چەند بۆ وڵاتی لوبنان گرنگە؟

ئایا لوبنان توانایی سەرلەنوێ دروستکردنەوە و ئاوادانکردنەوەی شوێنە وێرانبووەکانی ئاکامی ئەم تەقینەوەیەی دەبێت؟

گۆڕانکارییەکانی دوای ئەم ڕووداوە، لوبنان بەرەو کوێ دەبەن؟ پێگەی حیزبوڵا لاواز دەبێت یان بەهێزتر دەبێت؟

بۆ خوێندنەوە و هەڵسانگاندنی ئەم ڕووداوە و کاریگەرییەکانی لەسەر لوبنان و ناوچەکە، بەفراو نووری لەگەڵ دکتور داریوش پیری، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی مەنچێستری لە بریتانیا وتووێژی کردوە.


Source link

About Hooshyar

Check Also

Macron û Putin li Hev Dikin ku Azerbaycan û Ermenistanê Vegerînin Ser Danûstandinên Berfireh

Serokomarê Fransa Emmanuel Macron û Serokê Rûsya Vladimir Putin bi rêka telefonê ser kêşeya Nagorno …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *