Breaking News

فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی هندستان لە ڕێڕەوەکەی دەردەچێت و دوو کەرت دەبێت


فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی India Express لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی لە باشوری ڕۆژئاوای هندستان لە ڕێڕەوەکەی دەرچووە و دوو کەرتە بووە.

فڕۆکەکە کە لە جۆری بۆینگی 737 بووە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەیەوە بە 184 سەرنشینەوە دەرچووبوو بەرەو فڕۆکەخانەی کالیکووتی ناوچەی کاریپوور.

دەڵێن لە کاتژمێر 7:45 ی ئێوارە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەکە، لەو کاتەی بارانێکی زۆر دەباری، بۆیە خزاوە و لە ڕێڕەوەکەی لایداوە و لە بەرزایـیەک بەربووەتەوە کە نزیکەی 7.5 مەتر بەرزە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە میدیاکانی هندستان باس لە گیان لەدەستدانی 3 کەس دەکەن کە دووانیان هەردوو فڕۆکەوانەکەن. دەشڵێن بە لایەنی کەم 35 کەسی دیکە برینداربوون.


Source link

About Hooshyar

Check Also

POLÎFONÎK Ji Stranên Kurdî Yên Gelêrî -I- RiaTaza

Pirtûkeke delal ji Weşanxaneya NAyê Mûzîka gelerî; ew celebê muzîka zindî ye ku li derveyî …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *